بەرپرسێكی پارتی لە سلێمانی: پاراستنی سەروماڵی کادرانمان لە ئەستۆی هێزە ئەمنییەکان

ليست هناك تعليقات


کارگێڕی لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی رایگەیاند، شەوی رابردو بۆ دوەمجار لە ماوەی کەمتر لە ساڵێکدا لەلایەن "کەس و گروپی نەناسراو" دەستڕێژی گوللە لە بارەگای لقی سلێمانی حزبەکەی کراوە، دەشڵێت، ئەرکی پاراستنی سەروماڵی کادرانی پارتی لە سنورەکەدا دەخەنە ئەستۆی هێزە ئەمنییەکان.

کامەران غەریب، کارگێڕی لقی چواری پارتی لە سلێمانی بە میدیاكانی رایگەیاندوە، کاتژمێر 11:45 خولەکی شەوی رابردو، لە شەقامی بەرامبەر لقی چوار کە پێشانگایەکی ئۆتۆمبێلی لێیە، "ئۆتۆمبێلێک هاتوەتە دەرەوە و بە هەمان رێگاشدا گەڕاوەتەوە و لە کاتی سوڕانەوەیدا نزیکەی 20 گوللەی ئاڕاستەی لق کردوە، هەمو گوللەکان بەر بارەگای لق کەوتون، بەڵام سوپاس بۆ خوا زیانی گیانی نەبوە و برادەرانی ئاسایشی ئێمەش وەڵامیان داونەتەوە، بەڵام لەبەر پاراستنی ئەو پێشانگای ئۆتۆمبێلە نەیانتوانیوە بە دروستی ئامانجەکە بپێکن و ئۆتۆمبێلەکە رۆیشتوە".

ئاماژەی بەوەشکردوە، "هەر شەو دەزگا ئەمنییەکانمان ئاگادارکردوەتەوە و هاتون بۆ ئێرە و کەشفی خۆیان کردوە لەگەڵ تیمی بەڵگەی تاوان و ئاسایش و پۆلیس، دواجار ئێمە چاوەڕوانی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانین".

کامەران غەریب باسی لەوەشکرد، "دەمەوێت ئەوەش بڵێم ئەوە چەندەمینجارە ئێمە روبەڕوی ئەو کردارانە دەبینەوە و ئەرکی پاراستنی بارەگاکانمان دەخەینە ئەستۆی هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی، چونکە ئێمە هێزێکی سیاسین و بە گوێرەی یاساکان کاری حیزبی خۆمان دەکەین، پێویستە ئەوان سەروماڵی کادرانی ئێمە بپارێزن".

بەرپرسەكەی پارتی بە خەندانی وتوە "پێمانوایە ژمارەیەک کەس و تاقم هەیە کە بەرژەوەندییان لە پشێویی و ئاڵۆزی نێوان هێزە سیاسییەکان، خراپی تەندروستی و نەبونی موچەدا هەیە و ئەم پێشویەش دەقۆزنەوە بۆ ئەوەی دەستی تاوانەکان روبەڕوی پارتی بکەنەوە، لە کاتێکدا ئێمەش هاوشێوەی حزبەکانی دیکە بەشدارین لە حکومەت، لەگەڵ ئەوەشدا کە وەک مافی خۆمان و لە رێگەی زۆرینەی هەڵبژاردن حکومەتمان لەگەڵ لایەنەکانی دیکە پێکهێناوە".

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif