مـن سـەدان جـار ئـازاری خۆم چەشتووە
بەدەستی خۆم خودی خۆمم کووشتووە
ئەوڕا : ( هـیوا تـرووسکەی دەرکەوتبێ )
کــوژانـــەوەی لــە خـۆمــەوە گەشتووە !؟
من دەیانجار دابەشـبووم و حەل نەبووم
هەر دڵبەندی خۆرئاواو لە (کەل) نەبووم
ئەودەمەی: ( هێلانەی لوتکە چێ دەبوو )
خۆم نەبام ڕاوچی ئاوا پەلپەل نەبووم !؟
سـاڵـەهای سـاڵــە دەخوێـنـم فـێـر نەبووم
هەربەخوێنی خۆم تینوو بووم تێرنەبووم
خۆم ( بەدۆڕانی خۆم کـەیـف وکارم دێ )
بۆ دوژمن مـێگەل ، بۆخۆم گلێر نەبووم!؟
ئــەوە مــنــم هــەتــا مـاوم هــەر دەبــێ :
لای دوژمن ناوم ( خۆ خۆر و جەردەبێ)
من مەراقـی خۆخۆری کـوشـتـمی ؛ تــۆ :
چـاوەڕوانی کـۆتــایـی بــەم دەردە بــێ؟
تاوگۆزی 10/6/2020
تێبینی/ بەشێکە لەشیعرێکی درێژتری
عبدلرحمن تاوگۆزی
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق