بڕیارە ئەمڕۆ سەردانی ئەنقەرە بكەن

ليست هناك تعليقات



بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە وەزیرانی دەرەوە و بەرگریی رووسیا بۆ تاوتوێکردنی دۆخی لیبیا و سووریا سەردانی تورکیا بکەن و لەگەڵ مەولوود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە کۆببنەوە.
سەردانی سێرگی لاڤرۆڤ و سێرگی شۆیوگو بۆ تورکیا لەکاتێکدایە، قەیرانی لیبیا بەهۆی پاڵپشتی مۆسکۆ و ئەنقەرە بۆ دوولای دژ بەیەک قوڵتردەبێتەوە.
تورکیا لە دوای سووریا لیبیای کردووەتە چەقی ململانێ دەرەکییەکانی، پاڵپشتی سەربازی و لۆجیستی فایز سەراج، سەرۆکی حکومەتی ویفاقی نیشتمانی لیبی دەکات.
رووسیا پاڵپشتی لە حکومەتەکەی خەلیفە حەفتەر دەکات کە بەشی زۆری لیبیا و هەردوو شاری ستراتیژی سرت و بنغازی لەژێر کۆنترۆڵە.
کۆبوونەوەی وەزیرانی رووسیا و تورکیا، دوو رۆژ دوای داوایەکی ئەمریکا بۆ کۆتاییهاتنی قەیرانی لیبیا و کشانەوەی هێزە بە وەکالەتەکان دێت.
دوای 8ی حوزەیران و پەیوەندی تەلەفۆنی نێوان ترەمپ و ئەردۆغان، سەرککۆماری تورکیا رایگەیاند کە لەسەر چەند بابەتێکی پەیوەندیدار بە دۆخی لیبیا رێککەوتوون و گوتیشی، پێدەنێنە "سەردەمێکی نوێ" لە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ واشنتن.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif