سەرۆکی فەڕەنسا: تورکيا يارييەکی مەترسيدار دەکات

ليست هناك تعليقات


سەرۆکی فەڕەنسا ڕايگەياند، تورکيا يارييەکی مەترسيدار لە ليبيا دەکات و دەشڵێ، ئەوەی ئەنقەرە دەيکات پێشێلکردنی بەڵێنیەکانیەتی لە کۆنفڕانسی بەرلین.

ئيمانيۆل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانيدا ڕايگەياند، دۆخی ليبيا مەترسيدارە و ئەوەی تورکیا لە لیبیا دەیکات پێشێلکارییە بەرامبەر بە بەڵێنەکانی لە کۆنفرانسی بەرلین کە تایبەت بوو بە پرۆسەی ئاشتی لە لیبیا و کۆتاییهێنان بە دەستوەردانی دەرەکی لە کاروباری ئەو وڵاتە.

هاوکات، فەرەنسا، تورکیا بە پێشێلکردنی گەمارۆی چەک بۆ سەر لیبیا تۆمەتبار دەکات، کە لەلایەن نەتەوەیەکگرتووەکانەوە بەسەر ئەو وڵاتەدا سەپێندراوە.

لە مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵ لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا بە دەستپێشخەری ئەنگێلا مێرکڵ راوێژکاری ئەڵمانیا، کۆنفرانسێکی تایبەت بە لیبیا کرا بە مەبەستی دەستپێکردنی قۆناغی سیاسی و گەیشتن بە رێککەوتنی ئاگربەست لەو وڵاتە، کە تيايدا هەريەک لە سەرۆکی ڕوسيا و تورکيا و فەرەنسا ئامادەبوون



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif