سەرۆك وەزیرانی عێراق: موچەی فەرمانبەران كەم ناكرێتەوە

ليست هناك تعليقات



سەرۆکوەزیرانی عێراق رەتیکردەوە کە بیانەوێت موچەی فەرمانبەران و موچەخۆران ببڕن و دەڵێت، "هەموو ئەوانە تەنیا دەنگۆن."

مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای دانیشتواندا رایگەیاند، "هیچ نییەتێک بۆ بڕینی موچەی فەرمانبەران نییە و ئەوەی دەوترێت لەو بارەیەوە تەنها دەنگۆیە."

ئاماژەی بەوەشکرد، "هیواخوازبووم کە وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لێرە لەگەڵمان بووایە بۆ ئەوەی ئاست و ڕێژەی هەژاریمان لە داتەکەدا بۆ ئاشکرابکات، بۆیە پێویستمان بە پشتگیری ئێوەیە بۆ ئەوەی ئەو چاکسازییانە جێبەجێبکەین کە ناوچەکەمان پێوستییەتی."

کازمی باسی لەوەشکرد، "پشت بەستنمان بە نەوت بۆ ئابوری وڵات وایکرد وڵاتەکە لاواز و بێکار بێت"، راشیگەیاند، "نەبوون و کەمی وەبەرهێنان ناتوانێت وڵات بونیاد بنێت."

ئەوەشی خستەڕوو، "گەندەڵی یەکێکە لەو شتانەی رێگری دەکات لە جوڵەی وەبەرهێنان، کە ئەو پرۆسەیەش پێویستی بە ژینگەیەکی پارێزراو هەیە."

ئەوەش لە کاتێکدایە، پێشتر دەنگۆی ئەوە بڵاوببووەوە کە بەهۆی کورتهێنان لە بودجەی عێراقدا حکومەتی عێراق پلانی بڕینی موچەی فەرمانبەرانی هەیە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif