موچەش بدرێت، ژیان هەر باش نابێت!

ليست هناك تعليقات

موئمین زەڵمی
-
ئەوەی ئێستا لە هەرێمی کوردستان دەیبیستین و دەیبینین و دەیخوێنینەوە، هەرگیزاو هەرگیز لە مێژووی کورددا نەبووە، دڵڕەقی مرۆڤەکان، بێڕەحمی مرۆڤەکان، چاوچنۆکی و چەنەبازی، بێ متمانەیی و لاساری، درۆزنی و درۆزانی، بەدفەساڵی و بێ مروەتی.

تۆ سەرنج بدەن، تروسکاییەک گەشبینی نەماوە، پۆستێک لەسەر شتێکی باش دەکەی، نامە دەنێرن، نە یەک و نە دوان "وەڵاهی ژیان لەم وڵاتەدا نەماوە ئیتر هیوا بە چی بمێنێ"، یانی هەر بە ڕاست شیرازەی کۆمەڵایەتی و عەدالەتی کۆمەڵایەتی لەم کۆمەڵگەیەی ئێمەدا بۆ نەما، بۆچی قڕی و پڕی ئەوەندە بەئاشکرا هەستی پێ دەکرێت و کەس خۆی تێکنادا؟

سەرنج بدەن؛

- تەنها ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە ماوەی دە ساڵی ڕابردوودا هاتوونەتە ناو ئەو چوار پارێزگایەی ئێمەوە بەشی موچەی 10 ساڵی هەموو فەرمانبەران دەکەن!

- تەنها ئەو 5000 مەزرەعەیەی لە ماوەی ئەم دەیەیەدا دروست کراون، بایی پێکەوەنانی ژیانێکی هەنگوینی پەنجا هەزار کوڕ و کچانی گەنجی ئەم هەرێمن!

- تەنها ئەو مۆبایلانەی لە ماوەی ئەم دە ساڵەدا لێرە بەدەستمانەوە شکان و ڤێرژنیان بەسەرچوو، بایی نزیکەی ئەوپارەیەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی کۆرۆنا پێویستمانە!

- کەوانتەر و تاقمی نوستن و بەردی حەلان و چی و چیتر بۆ ئێوە بەجێ دێڵم!

هیندستان ملیارێک وچوارسەد ملیۆن کەسن، تەنها بەراوردی ستایڵی ژیانیان بکەین، خانووەکانی ئەوان کەوانتەر و کەنتۆری سابتیان لە ناو دیوارەکەدایەو ساڵانە پارەیەکی خەیاڵی نادەنە ناوماڵ، هێشتاش لەوێ تابیعە ئیشی رۆژانەیان دەکات، مۆبایلەکانیان ساختی خۆیانن و کەمترین مۆبایلی گرانبەها لەوێ دەبێتە ستایڵی ڕۆژانەیان، بەڵام هەر ئەو عەقڵەی بە تابیعە دەنوسرێتەوە ئێستا ئەندازیاری زۆرینەی کۆمپانیاکانی تەکنەلۆجیان لە جیهاندا!

بۆیەش هەتاکو ستایڵی ژیان نەگۆڕین، ئەگەر مانگانە سێ ئەوەندە موچەش بدرێت و لە کاتی خۆشیدا بدرێت ژیان هیچ باش نابێت!

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif