سەرۆك كۆمار د. بەرهەم ساڵح، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٠/٦/١٠ لە کۆشکی بەغداد، پێشوازیکرد لە دادوەر سالار عەبدولستار وەزیری داد و حەمید ئەلغزی ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیران.
لەمیانی دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار جەختی لەگرنگی یەکلایکردنەوەی دۆسێی خۆپیشاندەرە راگیراوەکان و ئازادکردنی ئەو کەسانە کردەوە کە تاوانبارنەکراوەن بەدەستدرێژیکردنە سەر سامانی گشتی و تایبەت، هاوکات ئاماژەیکرد بۆ پێویستی پاراستنی مافەکانی مرۆڤ لە بنکە و بەندیخانەکان و تەواوکردنی لێکۆڵینەوە یاسایی لەگەڵ زیندانیان بە زوترین کات بەتایبەتی لە دۆخی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنادا.
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار، دووپاتیکردەوە لەوەی کە پێویستە ئاسانکاری تەواو بکرێت بۆ سەردانیکردنی ھاونیشتمانیان بۆ فەرمانگەکانی وەزارەتی داد، کە پەیوەستن بەژیانی رۆژانەی ھاووڵاتیان دور لە رۆتین، بەجۆرێک مافەکانیان پارێزراو بێت، لە ھەمان کاتدا بنەماکانی دادپەروەریش بەرجەستە بکات.
لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی هەوڵەکانی وەزارەتی داد بە هاوکاری لەگەڵ ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران کرا، بۆ تەواوکردنی پڕۆژە یاسای لێبورن بۆ ھەندێک لە زیندانیکراوان و پلانەکانی وەزارەت بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی کاری فەرمانگەکانی چاکسازی و دادنوس و پارێزگاری لە سامانی مێر منداڵان.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق