عه‌لى باباجان رکابه‌رى سه‌رسه‌ختى ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ره‌خنه‌ى توند له سیاسه‌ته‌کانى حکومه‌تى تورکیا ده‌گڕێت و ده‌ڵێت:" تورکیا بووه‌ته وڵاته هه‌ژاره‌که‌ى ساڵى 1970 " و ده‌شڵێت:" تا دۆخى ئابوورى باش بوو ئازادییه‌کان باشتر بوو، به‌ڵام ئێستا سه‌دان رۆژنامه‌نوس له زیندانه‌کاندان".
عه‌لى باباجان، که دواى جیابونه‌وه‌ى حزبى دیموکراسى و پێشکه‌وتنى "Demokrasi ve Atilim Partisi" دامه‌زراند ئاماژه به‌وه ده‌دات به‌هۆى سیاسه‌ته‌کانى ئه‌ردۆغانه‌وه، ئێستا تورکیا گه‌ڕاوه‌ته‌وه چوارگۆشه‌ى ئه‌و هه‌ژارییه‌ى که له ساڵانى 1970 به‌رۆکى ئه‌و وڵاته‌ى گرتبوو.
عه‌لى باباجان، پێشتر وه‌زیرى ئابوورى بووه له چاوپێکه‌وتنێکى ته‌له‌فزیۆنیدا ده‌شڵێت"به‌هۆى سیاسه‌ته خراپه‌کانى حکومه‌تى ئێستاى تورکیا، وڵات له‌سه‌ر چه‌ندین ئاستى ئابوورى پاشه‌که‌شى کردووه، حکومه‌ت ده‌رباره‌ى گه‌شه‌ى ئابوورى باسى ده‌کات، پێچه‌وانه‌ى ئه‌و واقعه‌یه که خه‌ڵک تیایدا ده‌ژى و خه‌ڵک ئێستا هه‌ژار بووه‌ته‌وه".
باباجان یه‌کێک بوو له‌و وه‌زیرانه‌ى که له سه‌رده‌مى ئه‌ودا ئابووریى تورکیا گه‌شه‌ى کردووه و له‌وباره‌یه‌وه جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه ئه‌وکاته‌ى ئابوورى تورکیا پێشکه‌وت، ئازادییه‌کانیش پێشکه‌وتن و گۆڕانکارییان به‌سه‌ردا هات، به‌ڵام "ئێستا ده‌یان رۆژنامه‌نووس ده‌ستگیرکراون و ده‌یانى دیکه‌ش دادگایى ده‌کرێت و حکومه‌تى ئازادیى نه‌هێشتووه بۆ ئه‌وه‌ى کێشه‌کان ده‌ربخرێن و چاره‌سه‌ریان بۆ بدۆزرێته‌وه".
داود ئۆغلۆ سه‌رۆک وه‌زیرانى پێشووترى تورکیا حزبى ئاینده‌ى دامه‌زراند و به‌دوایدا عه‌لى باباجان حزبى دیوکراسى و پێشکه‌وتنى راگه‌یاند که پێشتر هه‌ردووکیان له‌ناو حزبى پارتى داد‌و گه‌شه‌پێدان(ئه‌که‌په)ى ئه‌ردۆغاندا بوون.
ئه‌و دوو پارته سیاسییه نوێیه بووه‌ته هۆى ئه‌وه‌ى ده‌یان هه‌زار ئه‌ندام و لایه‌نگرى حزبه‌که‌ى ئه‌ردۆغان پاشه‌کشه بکه‌ن و چوونه‌ته پاڵ عه‌لى باباجان و داود ئۆغلۆ و وه‌ک دوو لایه‌نى ئۆپۆزسیۆن مامه‌ڵه ده‌که‌ن.
له‌ئێستادا هه‌ریه‌که له پارتى گه‌لى کۆمارى(جه‌هه‌په) به‌سه‌رۆکایه‌تى که‌مال کلیجدار ئۆغلۆ و پارتى دیموکراتى گه‌لان(هه‌ده‌په) دوو لایه‌نى سه‌ره‌کى ئۆپۆزسیۆنن له‌تورکیاداو نزیکه‌ى 200 کورسى په‌رله‌مانیان هه‌یه.
هه‌ریه‌که له پارته‌که‌ى ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و پارتى (مه‌هه‌په) به سه‌رۆکایه‌تى ده‌وله‌ت باغچه‌لى رێبه‌رایه‌تى حکومه‌تى تورکیا ده‌که‌ن.
بڕیاره له ساڵى 2023 هه‌ڵبژاردن له تورکیادا بکرێت و به‌شێک له‌لایه‌نه‌کانیش به‌هۆى دۆخى خراپى ئابوورییه‌وه داواى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته ده‌که‌ن.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق