چی بەسەر جەستەت دێت ئەگەر بەگەدەی بەتاڵ میوە بخۆیت؟

ليست هناك تعليقات

میوە بڕێکی زۆر لە ڤیتامین و ماددە کانزاییەکانی تێدایە، کە یارمەتیدەرە بۆ بەهێزکردن و بونیادنانی جەستە، خواردنیشی بەگەدەی بەتاڵ چەندین سوودی گرنگی بۆ جەستە دەبێت.

ماڵپەڕی food.ndtv ئاماژەی بە گرنگترین سوودەکانی خواردنی میوە کردووە بە گەدەی بەتاڵ لە بەیانیاندا، بەم جۆرە:

- رێگە لە توشبوون بە قەبزی دەگرێت.

- ئەو ریشاڵانەی کە لە میوەدایە وادەکات بۆ ماوەیەکی زۆر هەست بە تێری بکەیت.

- بەهۆی دەوڵەمەندییان بە دژەئۆکسید کاردەکەن بۆ پاککردنەوە و درەوشانەوەی پێست.

- خواردنی میوە بەگەدەی بەتاڵ کاردەکات بۆ خێراکردنی مژینی ڤیتامینەکان و خوێیە کانزاییەکان.

- سیستمی خۆراکی بەهێزدەکات و وزەی پێویست بە جەستە دەدات.

- رێژەی کۆلیسترۆڵی زیانبەخش لە خوێندا کەمدەکاتەوە.

- نیشانەکانی پیربوون و بەساڵاچوون کەمدەکاتەوە



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif