مردن بە كۆرۆنا ژمارەی پێوانەیی تۆماركرد لە كوردستان

ليست هناك تعليقات


وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە 24 کاژێری رابردوودا 166 کەس تووشی کۆرۆنا بوون و 16 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی راگەیێندراوی وەزارەتی تەندروستی، 16 تووشبووی کۆرۆنا لە 24 کاژێری رابردوودا گیانیان لەدەستداوە، 10 کەسیان لە سلێمانی، پێنجیان لە هەولێر و یەکێکیان لە راپەڕین بوون.

لە راگەیێندراوی وەزارەتی تەندروستی هاتووە، پشکنین بۆ هەزار و 842 کەس کراوە و ئەنجامی پشکنینی 166 کەسیان پۆزەتیڤ بووە. پشکنینەکان 664یان لە هەولێر، 558یان لە سلێمانی، 462یان لە دهۆک، 103یان لە گەرمیان و 55یان لە هەڵەبجە بوون.

ئەو 166 تووشبووەی تۆمارکراون، 89یان لە سلێمانی، 35یان لە گەرمیان، 29یان لە هەولێر، 12یان لە هەڵەبجە و تووشبوویەکیش لە دهۆک بوون.

هاوکات 19 کەسی تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان چاکبوونەتەوە کە 11یان لە هەڵەبجە، چواریان لە سلێمانی و چوارەکەی دیکەش لە گەرمیان بوون.

کۆی گشتیی پشکنینەکان لە هەرێمی کوردستان گەیشتوونەتە 109 هەزار و 843 پشکنین، تائێستاش دوو هەزار و 821 کەس لەوانەی پشکنینیان بۆ کراوە، ئەنجامەکانیان پۆزەتیڤ بووە، هەزار و 123 تووشبوو چاکبوونەتەوە و 75 تووشبوو گیانیان لەدەستداوە.






ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif