گەر توشی كۆرۆنا بویت لە ماڵەوە بەم ڕێگایە چارەسەری خۆت بكە

ليست هناك تعليقات


ئەگەر نیشانە سەرەتاییەکانی پەتای کۆرۆنات تێدادەرکەوت، وەک سەر ئێشە، بەرزبونەوەی پلەی گەرمی لەش، ئازاری بەھێزی ناوشان، بێتاقەتی و بێھێزی، بێ ھیچ شڵەژان و ترس و دڵەڕاوکێیەک دەتوانیت خۆت لەماڵەوە چارەسەر وەربگریت،

لەوبارەیەوە دکتۆر بیلال عومەر چەند رێگەیەکی بڵاوکردوەتەوە.

یەکەم: دەستکێش بەکاربێهێنە و خۆت جیابکەرەوە لەئەندامانی خێزانەکەت.

دوەم: رۆژی 3-4 جار غەرغەرە بکە بە ئاوی شلەتێن و خوێ، یان سرکەی سێو.

سێیەم: بەھاڵاوی ئاوی گەرم سیەکانت خاوێن بکەرەوە.

چوارم: ڤیتامین D و ڤیتامین C رۆژانە لەئاودا بخۆرەوە، خۆراکە ریشاڵدارەکان وەک برۆکلی و سپێناخ بۆ ژەمەکان بخۆ.

پێنجەم: زۆر بخەوە، لەشەو رۆژێکدا لەبری 8 کاتژمێر 10 بۆ 15 کاتژمێر بخەوە.

شەشەم: ئەگەر سەرئێشەو ئازاری جومگەکان و ناوشان و قاچت ھەبو، تەنھا حەبی ئازارشکێن بەکاربێهنە وەک پاراسیتۆڵ.

حەوتەم: لەماڵەوە بمێنەرەوە تا ڤایرۆسەکە سوڕی خۆی تەواو دەکات.

هەشتەم: ئەگەر کۆکەی زۆرت ھەبو ئەوا لەژێر رێنمایی دکتۆر شروب بەکاربهێنە.

نۆیەم: پێویست ناکات خۆت توشی ترس و دڵەڕاوکێ بکەیت بڕۆیت بۆ نەخۆشخانە، تەنھا چەند رۆژێکی دیاریکراو ئازارت دەبێت و پاشان بەرەو باشتر ئەڕۆیت.

دەیەم: ئەگەر ھیچ نەخۆشیەکی درێژخایەن وەک نەخۆشی فشاری خوێن، نەخۆشیەکانی دڵ، شەکرە، شێرپەنجە و ئایدز نییە، ئەوا ھیچ خۆت توشی نیگەرانی مەکە و نەخۆشیەکە تێدەپەڕێنیت.

یانزەیەم: ئەگەر رۆژانی 4-5 ھەستت بەئازاری سیەکان وھەناسە توندی و کۆکەی زۆر کرد، ئەوکاتە پێویستە سەردانی نەخۆشخانە بکەیت.

لەوڵاتانی ئەوروپا بەملیۆنەھا کەس بەو رێگەیە نەخۆشیەکەی تێپەڕاندوە بەبێ ئەوەی سەردانی پزیشک و نەخۆشخانە بکات.

چۆن زو پەتاکە تێبپەڕێنیت؟
بۆ ئەوەی زو پەتاکە تێپەڕێنیت، گوێ لە پروپاگەندە و ئامار و ژمارەی توشبوان و تەنانەت قوربانیان مەدە، ئەگەر ھەڵگری ڤایرۆسەکەیت بڕۆ دەستبکە بەچارەسەری خۆت بە خواردن و ڤیتامینات و خەوی پێویست و ئارامبونەوە، لەسەدا پەنجای نەخۆشی کۆرۆنا دەرونیە، ئەو لەسەدا پەنجایەش لەمیدیا وەردەگریت، بۆ ئەوەی لەو لەسەدا پەنجایە پارێزراوبیت، سەیری ھەواڵی کۆرۆنا مەکە.


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif