ئەوكەسەی لەبەردەم باخی گشتی خۆی سوتاند گیانی لەدەستدا

ليست هناك تعليقات


سەرکەوت ئەحمد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، ئەو کەسەی لەنێو باخی گشتیی سلێمانی خۆی سووتاند، بەهۆی زۆری رێژەی سووتاوییەکەیەوە درەنگانی شەوی رابردوو گیانی لەدەستداوە. 

لەهەندێک شوێن وا بڵاوبووەتەوە ئەو کەسە خاوەن پێداویستی تایبەت بووە و "بەهۆی هەژارییەوە خۆی سووتاندووە". سەرکەوت ئەحمەد دەڵێت "ئەوە دوورە لەڕاستییەوە، ئەو کەسە چەند کەلوپەلێکی بەڕێکردووە بۆ بەغدا، بەڵام کەلوپەلەکانی دەستی بەسەرداگیراوە و دواتر تووشی قەرزاری بووە، لەبەرئەوە پەنای بردووەتەبەر خۆسووتاندن و دواتر گیانی لەدەستداوە".

پێشتر رێبوار محەممەد، ئێشکگری کارگێڕی لە نەخۆشخانەی سووتاویی سلێمانی راگەیاندبوو کە "ئەو کەسە جەستەی 100% سووتاوە، خەڵکی شاری سلێمانییە، ناوی "ر. ع. س."ـە". 

بەگوتەی سەرکەوت ئەحمەد، ئەو کەسەی خۆی سووتاندووە و گیانی لەدەستداوە خێزاندارە و تەمەنی 65 ساڵە و دانیشتووی نێو شاری سلێمانییە. بەگوتەی خۆی کە قسەی بۆ پۆلیس کردووە "نزیکەی 10 هەزار دۆلار قەرزاربووە و پێشتریش قەرزاری چەند کەسێکی دیکەی بووە".



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif