لە تەنێشت فتواکەوە، چەند سرنجێک .!

ليست هناك تعليقات





ژیار مستەفا


ھەرچەند خۆم وا تلقین دابوو زۆر قسە نەکەم لەسەر وەزعە سیاسی و کۆمەڵایەتیەکان (چونکا بەڕاستی فەوزەویەت و بێ ئەھمیەتیەکی لە ڕادە بەدەر ھەیە ، ھیچ قیەمتێک بۆ ھیچ شتێک نەماوە )

بەڵام لەسەر فتواکەی لیژنەی باڵای فتوای ھەرێم حەزم کرد چەند سرنجێک بخەمە ڕوو .

- ئایە کاتێک لیژنەی فتوا باسی حەرام خۆری پارەی موچەخۆری بن دیوار و دوو موچە دەکات ! (لەڕووی دینی و ئەخلاقی و قانونی)شەوە واجبە کە باسی لایەنی یەکەمی مەوزوعەکە بکات کە حکومەت و دەسەڵاتدارانی ھەرێمە ! ئایە دەکرێت دزی بچوک حەرام بێت و ھی گەورەش کە ئەمری بەو دزیە کردووە و خۆی ڕیگای بۆ داناوە قسەی لەسەر نەکرێ ! بەڕێزان لە لیژنەی فتوا کام مەنتیق و دەق ڕێگەی ئەوەتان پێ دەدات تاک لایەنانە بڕیار لەسەر مەوزوعێک بدەن و لایەنێک بێ بەری و لایەنێک تاوانبار بکەن !؟

- کاتێک حەرام خۆری بێت واتا کارێکی خراپ و بەدڕەوشتی و زەرەردانە لە سامانی گشتی وڵات ، لەو کاتەشدا دەچێتە چوارچێوەی خراپ بەکارھێنانی سامانی دەوڵەت لە لایەن دەستەیەک لە بەڕێوبەرانی دەوڵەت کە ئەو کارەیان کردووە و بە ڕێنمایی و ئەمری ئەوان کراوە ، ئەوکاتەش بەرپرسیاری دونیایی و قانونی دێتە سەر شانیان لە ڕووى یاسییەوە بریتیە لە تاوانی : ( تسهیل الإستیلاء على أموال الدولة ) کە تاوانێکى ئابڕوبەرانەیە ( مخلة بالشرف ) وە بەرامبەر مافى گشتى کراوە و بەندى (٣١٦ ) لە یاساى سزادان بە سەریدا دەچەسپێت هیچ یاسیەکى لێبوردنى گشتى نایگرێتەوە و بە تێپەڕبوونى کات سکاڵا تیایدا نافەوتێت ، ئایە داواکاری گشتی چی دەکات و ھەڵوێست و بڕیاری چی دەبێت لەسەر ئەو بابەتە !؟

تێبینی: دەزانم ئەو نوسین و قسانەش ھاو شێوەی ھەزارانی تر دەچنە بابی ھیچەوە ، بەڵام کاتێک بڕیارە کۆمەڵێک کەس قسە بکەن و فتوا بدەن لە ژێر تروسکایی دەقە پیرۆزە قورئانیەکان و تشریع و قانون پێویستە ئەخلاقیاتی پیشەکەت و ئەو متمانە و سوێندەی خواردووتە لەبەر چاوی بگریت و دزی گەورە و بچوک و شریک و کار ئاسان لە تاوان ھەمووی یەک حوکمی ھەبێت





ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif