سەرۆكی ئەمریكا ڕەدی كردەوە خۆی شاردبێتەوە

ليست هناك تعليقات


دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا جەختی لەوە کردەوە، شەوی هەینیی رابردوو، لە کاتی نزیکبوونەوەی خۆپێشاندەران لە کۆشکی سپی، ئەو بۆ هیچ ژێرزەمینێکی نهێنی نەگوێزراوەتەوە، بەڵکو تەنیا رۆیشتووە شوێنەکە ببینێت.

پێشتر رۆژنامەی نیویۆرک تایمز بڵاویکردبووەوە، پاسەوانەکان ترەمپیان لە ترسی خۆپێشاندەران گواستووەتەوە بۆ پەناگەیەکی نهێنی، بەڵام سەرۆکی ئەمریکا لە دیمانەیەکیدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوز گوتی، ئەو زانیاریانە هەڵەن. 

هەروەها ترەمپ ئاماژەشی بەوەکرد، ئەو بە رۆژ سەردانی ئەو شوێنەی کردووە و لە ماوەی چەند رۆژی رابردووشدا لەگەڵ کۆمەڵێک کەس، دوو سێجار رۆیشتووە ئەو شوێنە ببینێت. 

ئەوە لەکاتێکدایە راگەیاندنەکانی ئەمریکا ئاماژە بەوە دەکەن، ترەمپ و میلانیای هاوژینی لەگەڵ بارۆنی کوڕیان گوێزراونەتەوە بۆ پەناگەیەکی نهێنی لە بەشی رۆژهەڵاتی کۆشکی سپی و ماوەی کاژێرێک لەوێ ماونەتەوە. پەناگەکە تایبەتە بە پاراستنی سەرۆکی ئەمریکا و ئەندامانی خێزانی لە ماوەی روودانی جەنگدا.

لە هێرشەکانی 11ی سێپتێمبەر لە ساڵی 2001، دیک چینی، جێگری سەرۆکی ئەمریکا بۆ ئەو پەناگەیە گوێزرایەوە.

جۆرج فلۆید پیاوێکی رەشپێشتی ئەمریکییە، رۆژی دووشەممە 25ی ئایاری 2020 لەبەردەم دووکانێک لە شاری مینیاپۆلس لە ویلایەتی مینیسۆتا لە ئەمریکا بە دەستی پۆلیسێکی سپیپێست گیانی لەدەستدا. ئەو رووداوە ناڕەزایی و تووڕەیی زۆری لە ئەمریکا بەدوای خۆیدا هێنا و ئێستا لە زۆربەی ویلایەتەکانی ئەو وڵاتە خۆپێشاندان دەکرێت.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif