مێشکی خۆت هەڵوەشێنەوە

ليست هناك تعليقات

عادل هەورامی 
-
تۆ لە حیزبێکی فەرموو گەر ئەوەندە دڵسۆزی ووڵاتەکەتی ، سەرقافڵەی خەڵک بگرن و وەرنە سەرجادەو هەوڵی گۆڕینی حکومەت بدەن و ئێمەش هیوادارین باشی بکەن و بەرنامەیەکی باشی بۆ دابنێن بەڵام کێشەکە لەوەدایە متمانەتان نەماوە شەڕەکە بە خەڵکە هەژارەکە دەکەن دواتر بەچەند کورسیەک دەیگۆڕنەوە،، مافی بەڕێزت و هەموو خەڵکیشە داوای چاکسازی و تەنات گۆڕینی حوکمڕانی بکات وە کەسیش گلەیت لێ ناکات . گەر دەڵێیت ئەم حکومەتە کە هەردوو لایەنی پارتی و یەکێتی زاڵمن، ئەی کاکە تۆ دەتەوێت ماسی بگریت و قاچت تەڕ نەبێت ، بەڵێ ئەو قەوارەیەی تۆ داوای هەڵوەشاندنەوەی دەکەیت هەزاران کەس قاچیان تەڕبووە تا دروست بووە. بۆیە دیسان هەر خەڵکە هەژارەکە دووبارە و سێ بارە بە کوشتن دەدەن جا چاکی مەکە با خراپتر نەبێت

کەس لە تۆ تێ ناگات لە ١٧ ی شوباط دەتووت موچە چیە ئازدی شەرتە ئەمڕۆ دەڵێیت ئازدی چیەو مووچە شەرتە،، تا دوێنی خۆت و حیزبەکەشت بەشداربوون لە حکومەت و وەزارەت و چەند پۆستێکی ترتان هەبوو بۆیە بەشداریش لەو نەهامەتیانەی بەسەر هەرێم دا هاتوەو دەتەوێت خۆتمان لێ بکەیت بە ماندێلا،و لێی دوربکەونەوە،،یەکێک لە کێشە سەرەکیەکانی هەرێم بوونی هێزە بەناو ئۆپۆزیسیۆنەکانە کە دەوری سلبیان هەبووە.

دەپرسم بە چ حوکمێک و بەراوردێک دەسەڵاتی ناوەند باشترە لە هەرێم لە هەر ڕویەکەوەبەراوردی بکەیت خراپترە تۆ دەتە وێت هەرێمی کوردستان خراپتر بێت لەوەی کە ئەمڕۆ هەیە نەوەک باشتر ببێت،، کێ ڕێگەی پێداوی داوای هەڵوەشانەوەی قەوارەی میللەتێک بکەیت وا دەزانی چەند سەد لایکێک نیشانەی ئەوەیە کە ڕاستی ؟ لە هەرچی دا ڕاست بووبیت لەم ووتارەدا هەڵەیت.ە

خەڵک مافی خۆیەتی هەر شتێک بڵێت و بیکات لە گەڵ حکومەت تەنانەت بگاتە ئاستی گۆڕینیشی بەڵام گۆڕینی بە کوردێکی باشتر و لایەنێکی باشتر نەک بە بەگۆڕینی بە حوکمێکی عەرەبی زۆر خراپ، یەکێک نەزانێت هەرێم دەگەڕێنێتەوە سەر ناوەندی سویسرا یان بەڕیتانیا یان فەرەنسا کاکە ئەو ناوەندەی تۆ باسی دەکەیت تازە شەڕی ١٤٠٠ ساڵ لەمەو بەر دەکەن.ئەو ناوەندەی کە تۆ داوای دەکەی هێشتا باوەڕی بەو دەستورە نیە کە زۆرینەی زوری سەرتاسەری عێراق دەنگی بۆ داوە بە بەڕێزیشتەوە،، بۆیە گوناحەو ئیتر بەسە یاری بە عاتیفەی خەڵکی مووچەبڕاو داماو بێ کەسابەت و بێ دەرامەتی ئەو ووڵاتەوە بکەن لە پێناو بەرژەوەندی خۆتان


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif