فراكسیۆنی یەكگرتوو ئیسلامی، ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە كە تیایدا هاتوە: مووچەی فەرمانبەرانی ڕاستەقینە ھێڵی سوورە ونابێت دەستکاریبکرێت
دەقی ڕاگەیەنراوی فراكسیۆنی یەكگرتوو
دواجارحکومەتی ھەرێمی کوردستان فەرمانبەرانی ڕاستەقینەی کردە قوربانی گەندەڵکاران وبەناوی چاکسازیەوە بڕێك لەمووچەی ئەم چینە ستەملێکراوە کەمدەکاتەوە بەدەرلەوستەمی پاشکەوتەی بۆ چەندین مانگی پاشەکەوتکراوی رێژەیی ومووچەی پاشەکەوتکراوی تەواوی نایاساییش.
ئێمە لە فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ھەمیشە بەپڕۆژە و یاداشت وواژۆکۆکردنەوەو لەناوهۆڵی پەرلەمان ولیژنەکان وسەردانی حکومەت پێداگریمان لەسەر ئەنجامدانی چاکسازی کردووە ودەسەڵاتدارانمان لەمەترسی ئەم ڕۆژو ودۆخە ناهەموارەی پێی گەیشتوین ئاگادار کردۆتەوە،بەڵام بەداخەوە دڵسۆزی ئێمە وهەموو ئیسڵاح خوازان بەهەند نەگیرا
، ھەربۆیەدەستبردن بۆ مووچەی فەرمانبەرانی ڕاستەقینە بۆ بەرژەوەندی بندیوار وفرەمووچە وخانەنشینە نایاساییەکانیان بە ھێڵی سوور دەزانین وبەھەموو توانامانەوە رێگری لێدەکەین.
فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان
لە پەرلەمانی کوردستان
٢٠٢٠/٦/٢٢
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق