بارسێلۆنا و یۆڤێنتۆس لەسەر نرخی ئەم یاریزانە ڕێکەوتن

ليست هناك تعليقات


کەمێک پێش ئێستا پێگەی سکای سپۆرتس کە پێگەیەکی باوەڕپێکراوە لە گواستنەوەی یاریزانان هەواڵی چوونی ئارسەری بۆ یۆڤێنتۆس بڵاو کردەوە 

سکای سپۆرتس لە هەواڵەکەی ئاماژەی بەوە کردووە، یانەی یۆڤێنتۆس و بارسێلۆنا لەسەر نرخی ئارسەر ڕێکەوتوون، بڕیارە ئەم یاریزانە بەبڕی 72.5 ملیۆن پاوەند کە دەکاتە 85 ملیۆن یۆرۆ ڕوو لە یانەی سۆڤێنتۆس بکات

سکای لە هەواڵەکەی ئاماژەی بەوە کردووە ئارسەر شەڕی مانەوە دەکات لە بارسێلۆنا، بەڵام یۆڤی ئامادەیە هەموو شتێک بکات لە پێناو ڕازی کردنی ئەم یاریزانە بە هۆی ئەوەی ساری ڕاهێنەر داوای دەکات،

هەر لەسەر ئەم هەواڵە پێگە ئیتاڵیەکان بڵاویان کردۆتەوە، یۆڤێنتۆس نرخی پیانیج لە نێوان 70 بۆ 75 ملیۆن یۆرۆ داناوە، بۆیە لەکاتی هاتنی ئارسەر ئەوا پیانیج دەچێتە بارسێلۆنا، یانەی خانمە پیرەکە بڕی 10 ملیۆن یۆڕۆ دەدات بە بارسێلۆنا



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif