سوپرایزێک لە کاتی پشکنینی ئارسەردا لە یۆڤینتۆس

ليست هناك تعليقات


سەرچاوە رۆژنامەوانییەکان ئاشکرایانکردووە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە کاتی پشکنینەکانی ئارسەر میلۆی یاریزانی نوێی یانەی یۆڤینتۆس لە تۆرینۆ، سوپرایزێک روویداوە.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ڤیدیۆی گەیشتنی ئارسەر بۆ شاری تۆرینۆی ئیتاڵی بڵاوکرایەوە، بەمەبەستی ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی بەرلە پەیوەندیکردن بە ریزەکانی یۆڤینتۆسەوە.

جیانلوکا دی مارزیۆی رۆژنامەڤانی بەناوبانگی ئیتاڵی، کە لە تۆڕی سکای سپۆرت کاردەکات دەڵێ: ئارسەر بەتەنیا پشکنینی نەکردووە، بەڵکو فیلیکس کۆریاش لە هەمان کاتدا پشکنینی بۆ کراوە، کە یاریزانێکی نوێیە و پەیوەندی بە یۆڤینیۆسەوە دەکات.

ئەو رۆژنامەڤانە زیاتر ئاشکرایکردووە، کۆریا یاریزانێکی تەمەن 19 ساڵی پۆرتوگالییە و لە مانچێستەر سیتی یاریدەکات، ئەویش پەیوەندی بە یۆڤینتۆسەوە دەکات.

وەک رۆژنامەوانەکە رایگەیاندووە، کۆریا لە باڵی راست و چەپ یاریدەکات و وەرزی داهاتوو لەگەڵ یۆڤینتۆسی خوار تەمەنی 23 ساڵ دەبێت.

پێشتر هەردوو یانەی یۆڤینتۆس و بارسێلۆنای ئیسپانی لەسەر دەستەوارەی ئاڵوگۆڕی ئارسەر بە پیانیچ رێککەوتوون و هێشتا دیار نییە کەی پیانیچ پەیوەندی بە بارسێلۆناوە دەکات.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif