لەکۆشکەکانتان وەرنەخوارەوە

ليست هناك تعليقات

هەژار جمال
-
لەساڵی ١٩٤٦ شەوێک شافاروق لەئەسکەندەریە دەبێت ئەوشەوە بێتاقەت دەبێت و داوالەپاسەوانەکانی دەکات لێی دوربکەونەوە ویستویەتی بەتەنها پیاسەیەکی ناوشار بکات زۆر ناخایەنێت گەشتۆتە قەراغ دەریا لەڕێگا گالیسکەیەک( ئارەبانەیەک) ڕادەگرێت بەئارەبانەچیەکەدەڵێت کەمێک بوەستە بێ ئەوەی خۆی ئاشکرابکات،لێی دەپرسێت ڕات چیە بەرامبەر شافوئاد؟کابرای ئارەبانەچی وەڵامی دەداتەوەو دەڵێ خواعافوی کات سەگ باب بوو.ئەمجا شافاروق لێی پرسی ئەی باشە کوڕەکەی چۆنە؟ئارەبانەچیەکە یەکسەر دەڵێت لەوسەگ باب ترە.

بۆیەشافاروق لەوێدادرک بەوەدەکات کەدەبێ میسر بەجێبهڵت و سەری خۆی هەڵگرێت.

لەم هەرێمەی ئێمەشدا خۆزیا دەسەڵات دارەکان دەهاتنە ناوخەڵک و تاپرسیاریان بکردایە دەربارەی خۆیان و حکومڕانیەکەیان ئەوسا تێدەگەیشتن کەچەند لای خەڵک ناشیرینن!

خەڵک وای لێهاتوە باوەڕیان بەم دەسەڵاتە نەماوە ،بۆیە هەرقسەیەک سەبارەت بەبەرژەوەندی خەڵک دەیکەن هەرقسەی بێ بنەمان دەیانەوێ کاتی پێبکوژن ئیتر با بارودۆخەکەش لەوپەڕی مەترسیدابێت. برسیکردنی مرۆڤ تاوانێکە پاساوی بۆنیە ،ئەوان چەندین ساڵە سەروەت و سامانی ژێر زەوی و سەرزەوی دەبەن و دەیان کۆشک و ڤێلاوتەلارتان بۆخۆتان و نەوکانتان دروستکردە، ئێوە ژیانێک دەژین شا هانەو خەڵێکیش پارویەک نانی نیە . ڕێگری کردن و بێدەنگکردنی هەموو هەوڵێک بۆگۆڕنکاری بەتەقینەوە کۆتای دێت،کۆمەڵگای ئێمە ئێستا لەدۆخی یاخی بون و تەقینەوەدایە بەرامبەر ئەو نادادی و گەندەڵیەی کە ٢٩ ساڵە درێژەی هەیە بەبێ هیچ خواستێک بۆچاکسازی و دادپەروەری کۆمەڵایەتی و گۆڕانکاری لەدۆخی خراپی خەڵک و چارەسەرکردنی بەئاراستەی باشکردنی بژێوی و ئابوری خەڵک.

.بۆیەئەمڕۆ کۆمەڵگەی کوردی گەیشتۆتەڕادەیەک بەگومانەوە لەحیزب و حکومەت بڕوانێ کەدوینێ نوێنەری بزاڤێکی شۆڕشگێڕی دەکرد ، ئەمڕۆش بۆتە هێزێکی باڵادەستی نەریتگەراو باوکێکی باڵادەستی ستەمکار ی نادادپەروەربەسەرکۆمەڵگەوە ، بەواتایەکی دیکە ئێستا زۆربەی چین وتوێژەکانی کۆمەڵگە پێیان وایە ئەم حکومەتەناتوانێ هیچ کێشەیەک چارەسەربکات،ئەم حکومەتە بەوپڕەنسیپە حیزبگەرایی و گەندەڵکاریەی کەدەبینرێ ناتوانێ هیچ چاکسازی و خۆشگوزەرانیەک دابین بکات و کاتێک فەلسەفەی حکومڕانی لەهەموو کایەکانی تر خۆی دادەبڕێت و لەخزمەتکردنی خەڵک و خزمەتگوزایەکانەوە پاشەکشە دەکات و کاری تەنها دەبێت بەبەیاننامە دەرکردن و کەرەنتینەی هاوڵاتیان و هیچی تر بۆیە هەر ڕۆژەو لەسایەی ئەم حکومڕانیەوە توشی قەیرانێک دەبین ،حکومەتێک بۆ چەندین ساڵ دەبێت نەتوانێت کێشەی موچە چارەسەربکات ئیتر دەبێت چاوەڕوانی چی بین لێی.

ئەم دەسەڵاتەسەرەڕای ئەو هەموشکستە کەلەبواری ئابوری و سیاسی و ئیداری و پەروەردە هیناویەتی و دەیان قەیرانی ڕوبەڕوی ئەم میللەتە کردۆتەوە بەڵام هێشتا لەوتارە لوت بەرزو دورلەمەعریفەکەیان نەکەوتون و هەمووشتێک دەڵێن جگەلەڕاستی بەردەوام دەیانەوێت کۆمەڵگە بگەوجێنن بەوەی کەدەڵێن ئەم قۆناغە تێدەپەڕێنین و ئەمە کاتیەو باش دەبێت، دەبێت خەڵک خۆڕاگربێت وەک ئەوەی هەمووکەس لەم وڵاتەدا یەکسان بێت و هیچ جیاوازییەک نەبێت لەنێوان بەرپرسان و خەڵکدا. ئەوان ئێستا لەلای میللەت وەک کۆمەڵێک بازرگان کەلەدەوری کۆمەڵێک بەرژەوەندی و درۆو فێڵ کۆبونەتەوە هیچی ترنین, بۆیە دەڵین لەکۆشکەکانتان وەرنە خوارەوەو وەرن پرسیاری حکومڕانیەکەتان لەخەڵک بکەن ئەوسا تێدەگەن کە دەبێت چی بکەن و چۆن بڕۆن.



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif