سۆران عومەر، سوپاسنامەیەك ئاراستەی ڕێواس فایق دەكات

ليست هناك تعليقات


سۆران عمر، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەسەر لیستی كۆمەڵ، سوپاسنامەیەكی ئاراستەی دكتۆرە ڕێواس فایق، سەرۆكی پەرلەمان دەكات

سوپاس سەرۆک بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیارە نایاساییەکە
پاش ئەوەی بەنایاسایی کۆبونەوەی ٧/٥/٢٠٢٠ ئەنجامدرا بۆ ھەڵگرتنی پارێزبەندی سەر بەندە، پاشان بڕیاری ژمارە ٤ی لێکەوتەوە، لە ١٩/٥/٢٠٢٠ تانەیەکم ئاراستەی بەڕێز سەرۆکی پەرلەمان کرد و داوای ھەڵوەشاندنەوەی ئەو بڕیارە نایاساییەم کرد، پشت بەستوو بەمادەکانی پەیڕەوی ناوخۆ، لەپێناو گێڕانەوەی شکۆ بۆ پەرلەمانی کوردستان و دەسەڵاتی سەرۆکی پەرلەمان تاکو ئەم بڕیارە نایاساییە نەبێتە پێشینەکی نایاسایی خراپ کەمەترسی بوو بۆ کاری پەرلەمانی و پێشێلی دەسەڵاتەکانی سەرۆکی پەرلەمان و ئازادی بیروڕا .
سوپاس بۆ بەڕێز سەرۆکی پەرلەمان بۆ ھەڵوەشاندنەوەی بڕیاری ژمارە ٤ ی ھەڵگرتنی پارێزبەندی، سوپاس بۆ ھەموو ئەو بەڕێزانەی کەدژی بڕیارەکە بوون و پشتیوانی ھەڵوەشاندنەوەی بوون تاکو ئەم کارە بەبەکارھێنانی زۆرینەیەکی ناسایی نەبێتە پێشینەیەکی خراپ.
ئەوەشی پێی وایە ئەم بڕیارەی بەڕێز سەرۆکی پەرلەمان دەباتە ئەنجومەنی شورا نایاساییە و لەدەسەڵاتی جێگری سەرۆکی پەرلەمان نیە نوسراو ئاراستەی ئەنجومەنی شورا بکات، پشت بەستوو بە بڕگەی یەکەم لەمادەی دەیەم لە یاسای ژمارە ١٤ی ساڵی ٢٠٠٨ی ئەنجومەنی شورا، تەنھا لەدەسەڵاتی سەرۆکی پەرلەمانە داوای ڕاوبۆچون لە ئەنجومەنی شورا بکات.
ھەروەھا ھیچ بڕیارو کۆبونەوەیەکی پەرلەمانیش ناکەوێتە تایبەتمەندی دادگای کارگێڕی بۆ تانە لێدان.
دوبارە سوپاس بۆ بەڕێز سەرۆکی پەرلەمان و ھەموو ئەو کەس و لایەن و پەرلەمانتار و فراکسیۆن و رێکخراوە مەدەنی و ڕۆشنبیرانەی لەھەوڵ و خەمی ھەڵوەشاندنەوەی بڕیارە نایاساییەکەدا بوون.
سۆران عومەر
ئەندامی پەرلەمانی کوردستان
١٥/٦/٢٠٢٠

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif