نرخی نەوت ٤٠ دۆلاری تێپەڕاند

ليست هناك تعليقات


بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی نەوتی برێنت درێژەی بە بەرزبوونەوەکانی چەند رۆژی رابردووی خۆی داو نرخی بەرمیلێک 40 دۆلاری تێپەراند کە بە رێژەی 1.24% بەرزبووەتەوە.

نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش بەرێژەی 2% بەرزبووەوە و بە 37 دۆلار و 60 سەنت مامەڵەی پێوەکرا. 

هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە بازرگانان گەشبینن بەوەی بەرهەمهێنەرانی نەوتی ئەندام لە رێکخراوی ئۆپێک بە سەرۆکایەتیی سعودیە و بەرهەمهێنەرانی دەرەوەی ئەو رێکخراوەیە بە سەرۆکایەتی رووسیا رازی دەبن بە درێژکردنەوەی ریککەوتنەکەی نێوانیان بۆ کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانیان بە بڕی 10 ملیۆن بەرمیلی رۆژانە تاوەکو مانگی حەوت یان هەشتی ئەمساڵ.

بەپێی رێککەوتنی نێوان ئەندامانی ئۆپێک و بەرهەمهێنەرانی دەرەوەی رێکخراوی ئۆپێک بۆ مانگی ئایار و حوزەیران ئەو بەرهەمهێنەرانە رۆژانە 10 ملیۆن لە بەرهەمهێنانی نەوتی خۆیان کەمدەکەنەوە.

بەپێی رێککەوتنەکەی ئێستایان بڕی کەمکردنەوەکان لە مانگی تەممووز بە دواوە تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ لە جیاتی 10 ملیۆن بەرمیل هەشت ملیۆن بەرمیلە، بەڵام سعودیە هەوڵ دەدات رووسیا رازیبکات بە هێشتنەوەی کەمکردنەوەکان لە ئاستی 10 ملیۆن بەرمیل بۆ لانیکەم سێ مانگی داهاتوو.

بڕیارە کۆبوونەوەی وەزیرانی نەوتی بەرهەمهێنەرانی نەوت لەم مانگەدا لە رۆژانی 9 تاوەکو 10ـی ئەم مانگە بەڕێوەبچێت، بەڵام وەزیری وزەی جەزائیر داوای کردووە کۆبوونەوە پێشبخرێت بۆ 4ـی ئەم مانگە.





ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif