بەم شكستانەوە دەگەینە كوێ؟

ليست هناك تعليقات

عوسمان گوڵپی
-
لێرەدا نامەوێ قسەلەسەر وێنەگەورەكە بكەم كەعێراق و ناوچەكە و بەرژەوەندی زلهێزانە، ئەوەی مەبەستی منە وێنە بچوکەکەیە کە هەرێمی کوردستانە لە ژێر کاریگەری وێنە گەورەکەدا، قسەم لەسەر ئەوە نیە کە دەتوانرا ئەزمونێکی جوانی حکومڕانی نیشان بدرێت بەڵام نەدرا، بەڵکو بوینە بەشێك لە ئەزمونێكی قبوڵ نەكراوی ناشیرین، ئۆپۆزسیۆنیش بەتەنیشت دەسەڵاتەوە نەیتوانی وەك بەدیل خۆی تەرح بکات و بەشێوازێکی تەندروست لە دایك نەبوو ئەگەرچی گۆڕانکاریەکی بەسەر وێنە نێوخۆییەکەداهێنا، بەڵام بەداخەوە نەتوانرا بناغەیەكی دروستی ئۆپۆزسیۆن بوون دابنرێت و درێژە بە هەنگاوی تەندروستی ئۆپۆزسیۆن بدرێت، ئەگەر راستگۆیانە سەرنج بدەین بەتەنیشت دەسەڵاتێکی شکستخواردوەوە ئۆپۆزسیۆنیکی شكستخواردوش بوونی هەیە،کە بەداخەوە نەخۆیان دەیانزانی و نە هاوڵاتیانیش دەیانزانی خەریکی چین و لەکوێی پشتیوانی خەڵك ولە کوێی حکومڕانیدان؟ ئەوە جگە لەو منافەسە ناتەندروستە پڕلە تەخوین و شكاندن و بێ بەهاكردنە. هۆکارەکان ئەکرێ لای من و تۆ جیاوازبن بەڵام دەرئەنجام یەكە و گەشتین بە ئیستایەكی لاواز كە هێزەكان تێیدا ناشیرین و خەڵكیش پەرتەوازەی بێ پشتیوان، 

بەرلە هەمووشتێك دەبێت بیرکردنەوەمان بەرامبەر بەهەندێك مەسائیلی گرنگ بگۆڕین و بە تێڕوانینماندا بچینەوە بەرامبەر بە دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆنیش، ئەبێ دان بەوەدا بنێین پاوەنکاری دەسەڵات و خزم خزمێنە و بەرژەوەندی حیزبی و موزایەدە و پەرتەوازەیی و دووڕووی لە مامەڵەکردن لەگەڵ یەك و شکاندن و تەشهیر بەیەك كردن و داڕشتنی پیلان دژی یەك نامانگەیەنێتە هیچ، بەڵكو دەبێت گفتو گۆ و یەکتر قبوڵکردن و منافەسەی شەریفانە و تەکبیری پێکەوەیی و دڵسۆزی و پلان و بەرنامە بکەینە جێگرەوەی پێچەوانەکانیان، ئەبێ لە خۆمان بپرسین چیمان دەستکەوت لەم مامەڵە ناتەندروستە؟ هاوڵاتیان و بژێویان گەشتن بەچی؟ قەوارەی سیاسی هەرێم گەشتۆتە کوێ ؟ ئەی بەردەوامیدان بەم سیاسەتە شکستخواردوە حکومڕانی دەمانگەیەنێتە چی؟

بەڕای من تا دان بەڕاستیە تاڵەکاندا نەنێین ناتوانین پلانێکی تەندروست بۆ داهاتوو دابڕێژین، دەبێت هەریەك لای خۆیەوە پێداچونەوە بە ڕابردوی خۆیدا بکات و دەست بخاتە سەر برینەکان و چارەسەرەکان قبوڵ بکات بەو مزاعەفاتانەی كە هەیەتی، ئەگەرنا ناگەینە هیچ و چارەسەر بەتاکە پرۆژە کاتێکی زۆری پێویستە و گۆڕانکاریەکانیش خێران، دەبێت هەریەك لای خۆیەوە دان بە هەڵەكاندا بنێت و تەواوی ناشیرینیەكان نەخاتە سەر بەرامبەر و ڕكابەرەكەی و پێی وابێ خۆی جوانی بێ كەم و كورتیە، دەبێت بەدوای چارەسەری ئەو كێشانەوەبین لە دەسەڵاتی ڕابردوودا لە تێڕوانینی گەنجاندا دروستمان كردن، دەبێت ئەو لادانانە ڕاستكەینەوە كە بە ناوی ئۆپۆزسیۆن و دژایەتی دەسەڵاتەوە خەڵكمان بۆ كۆكردنەوە، دەبێت بە جورئەتەوە لاریەكان ڕاستكەینەوە و دان بە هەنگاوە هەڵەكان و تێڕوانینە چەوتەكاندا بنێین كە كردمانە بەشێك لە ڕای گشتی، ئێستاش درەنگ نیە بۆ ئەوەی بە كەم و كورتیەكاندا بچینەوە و پێكەوە ستراتیژێكی نوێ دابڕێژین كە تیایدا خەڵك قازانج بكات و هەرێمی كوردستان سودمەندی یەكەمبێ نەك بەرپرسانی هەرێم، دەتوانین هەنگاوی دروست هەڵگرین تا كات درەنگی نەكردوە، تا هەموو شتێك نەكەوتوە، دواجار ئەم همو كەوتنە بەكەس ڕاست ناكرێتەوە


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif