دەستەی نوێنەرانی مامۆستایانی گرێبەست دەربارەی دواکەوتنی مامەڵەکانیان و ڕێکارەکانی بەهەمیشەیی بوونیان پەیامێکیان ئاڕاستەی هەردوو وەزیری دارایی و پەروەردە کرد و ڕاشیدەگەیەنن، ئەگەر بەزووترین کات وەڵامیان نەدەنەوە پەنا دەبەن بەر خۆپیشاندان.
لە ڕاگەیەندراوێکدا دەستەی نوێنەرانی مامۆستایانی گرێبەست ڕایگەیاند: "مامۆستایانی داوا لە هەردوو وەزیری دارایی و پەوەردە دەکەینڕونکردنەوەیەک بدەن دەربارەی ئەم خاڵانەی لای خوارەوە:
۱- هۆکاری دواکەوتنی مامەڵەی مامۆستایانی گرێبەست و ڕێکارەکانی بوون بەهەمیشەیی و نەگەڕانەوەی ناوەکان بۆ پەروەردەی قەزاکان.
۲- دیاری کردنی ڕۆژی دەستبەکاربوون و هەژمارکردنی شایستەی دارایی وەک مامۆستایەکی دامەزراو ،کە بەپێی نوسراوی فەرمی وەزارەتی دارایی پێویستە بەرواری ( ۱/۳/۲۰۲۰ ) وەک یەکەم ڕۆژی دەستبەکاربون بۆ مامۆستایان حساب بکرێت.
۳- چۆنیەتی هەژمار کردنی خزمەتی مامۆستایانی گرێبەست لەساڵانی ڕابردوودا، بۆ هەر دوو لایەنی گواستنەوەی ڕاژەو سەرەمووچە. کە بەمافێکی ڕاوای خۆمانی دەزانین.
ئاماژە بەوەشکراوە: "داواکارین بەزورترین کات ڕونکردنەوەمان پێ بدەن و کارەکانمان بۆ ڕایی بکەن، چیتر لەوە زیاتر ئەمری بون بەهەمیشەیمان دوانەخەن". لە ڕاگەیەندراوەیەکەی دەستەی نوێنەرانی مامۆستایانی گرێبەستدا ئەوەش هاتووە: "ئێمە وەک دەستەی نوێنەرانی مامۆستایانی گرێبەست ڕەچاوی بارودۆخی تەندروستی و نەخۆشی کۆرۆنامان کرووە، بۆیە لەئەگەری زیاتر دواکەوتنی کارەکانمان ناچارین پەنا بەرینەبەر کارو چالاکی و خۆپیشاندان". ئەمە لەکاتێکدایە، ئەگەرچی لەماوەی ڕابردوودا وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند، مامەڵەی سەرجەم مامۆستایانی گرێبەست بۆ بەهەمیشەیی بوونیان تەواو بووە، بەڵام تاوەکو ئێستا چارەنوسی ئەو مامۆستایانە بەنادیاری ماوەتەوە
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق