كچە مۆدێلێك ڕوونكردنەوە لەسەر وێنەیەكی دەدات

ليست هناك تعليقات


پاش ئەوەی وێنەیەکی خانمە مۆدێل شێنێ هۆشیار، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبوەوە کە بێ ماکیاژ دەردەکەوێت، شێنی رونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت وێنەکە دەستکاریکراوە و بە فۆتۆشۆپ ناشرینکراوە.

شینی هۆشیار لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەلایەتی ئینستاگرام، رونکردنەوەی لەسەر ئەو وێنەیە بڵاوکردەوە لە بێماکیاژ دەرکەوتوە و رایگەیاند، "هەمیشە جوانی ناخ لەپێش جوانی روخسارە، بۆ من هیچ گرنگ نیە ئاخۆ من بەماکیاژ جوانتربم یان بێماکیاژ".



وتیشی، "من بەڤیدیۆش دەرکەوتوم و دەریش دەکەومەوە بێ ماکیاژ، بەڵام دێت بەفۆتۆشۆپ ناشیرینم دەکات، تۆ لەوانەیە بتوانی روخسارم ناشیرین بکەیت، بەڵام هەرگیز ناتوانیت روخساری حەقیقەت و ناخی من ناشیرین بکەی".
باسیلەوەشکرد، "ئینکاری لەڕۆلی ماکیاژ ناکەم بۆ خانمان کە گرنگە و جوانترت دەکات، بەڵام ئەوەی منی توشی شۆک کردوە ئەوەیە هەندێک کەسی بێبەرنامە لەژیان ئەم هەمو کێشە و گیروگرفت و ناعەدالەتیەی ناو کۆمەڵگا نابینێت، ماکیاژ و روخساری من دەبینێت، من هێشتا خۆشمدەوێن و هیوای باشبونی ژیانتان و تەندروستیان لەخوای گەورە داوادەکەم".

شێنێ كچی دڵگەش قادر، خانمە شاعیری كوردە، زیاتر كارەكانی لەنێو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بڵاو دەكاتەوە، پێشتر وەك مۆدێل كاری كردوە و وەك ئەكتەریش بەشداری لە كلیپی چەند گۆرانیبێژێكدا كردوە، نازناوی شاژنی سلێمانی پێ بەخشراوە

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif