کۆیلایەتی لە ناخمانایە

ليست هناك تعليقات

تارق تاهر
-
لەکتێبی سیاسەتی ئەرستۆدا، باس لەوە دەکات ئەوزەمەنە کەئەرستۆی تێدا ژیاوە  "بازرگانی کۆیلە" یەکێک بوە لەهەرە بەشە گرنگەکانی بازرگانی،و لەنێو کۆیلە بێگانەکاندا، کۆیلە ئاسیاییەکان لەهەموان زیاتر پارەیان دەکرد، چونکە گوێڕایەڵتربون و زوتر لەگەڵ بارودۆخ دا ڕائەهاتن، هەرلەبەر ئەوەش پادشاو شازادەکان زیارتر کۆیلە ئاسیایەکانیان بۆ دەناردن.
سەیر لەوەدایە ئێمە وەک گەلی کوردو یەکێک لەو نەتەوانەی ئاسیا ٢٣٩٤ساڵ بەسەر ئەو زەمەنەدا تێپەڕیوە کەچی ئێمە لەدوای دەیان نەوە پشتاو پشت ئەو سروشتی کۆیلایەتیە گوێڕایەڵ و ملکەچیەمان وەک خۆی بێ زەڕەیەک کەمبونەوە بۆماوەتەوەو ئەو کەسایەتیە بەزیوەی باوباپیرانمان پاراستوە و مەیلی کۆیلایەتی و ملکەچیمان وای لێکردوین نیشتیمانمان هەڕاج فرۆشکراوەو ڕۆژانە سوکایەتیمان پێدەکرێ و کەسایەتی و بونمان دەشکێنرێ و برسی دەکرێین کەچی هێشتا دەست لەکۆیلایەتی ئەم دەسەڵاتە ستەمکارە هەڵناگرین و خودی خۆمان بوینەتە بارێزەرو درێژەپێدەری ستامکاری


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif