چۆن لەماوەی یەک خولەک خەوتلێبکەوێت

ليست هناك تعليقات

ئەگەر نیگەرانیت یان سترێست هەیە، بەهۆیەوە ناتوانیت بخەویت و گرفتت بۆ دروستبوە، دەتوانیت بە چەند رێگەیەک مێشکت ئارام بکەیتەوە و دڵەروکێت کەمبکەیتەوە، ماڵپەری برایتساید رێگەیەکی بڵاوکردوەتەوە کە بەیەک خولەک خەوتلێدەکەوێت.

شێوازی "4-7-8" بەکاربهێنە
1. بەهێواشی هەناسە هەڵبمژە بۆماوەی 4 چرکە.
2. هەناسەکەت رابگرە بۆماوەی 7 چرکە.
3. هەناسەبدەرەوە بۆماوەی 8 چرکە.

رێگەیەکی ئاسان و کاریگەرە، چەند جارێک دوبارەی بکەرەوە، کاتێک بەهێواشی هەناسە دەدەیت و هەوا وەردەگریت، پشو بە دەمارەکانت دەدەیت و لێدانی دڵت خاودەبێتەوە، بە زویی ئارامت دەکاتەوە، خانەکانی مێشکت خاودەبنەوە و دەمارەکانت چالاکیەکانیان کەمدەکەنەوە، بەمەش زو خەوتلێدەکەوێت، ئەمەش چارەسەرێکی کۆنی هندیەکانە و لە پێشودا وەکو وەرزشی یۆگا سودی لێبنراوە بۆ کەمکردنەوەی دڵەراوکێ و سترێس و ئارامبونەوە.

بۆئەوەی کاریگەری زیاتری هەبێت دەتوانیت سود لەم تێکه‌ڵەیە ببینیت، یارمەتی ئارامبونەوەی مێشک و جەستە دەدات.
1\4ی کەوچکێک هەنگوین
1\8ی کەوچکێک خوێی دەریا
یەک کەوچک زەیتی گوێزهندی
ئەم پێکهاتانە لەگەڵ پەرداخێک ئاوی شلەتێن تێکه‌ڵبکە و بیخۆرەوە.
Xendan





ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif