مامۆستایەكی ئاینی لە هەورامانەوە نامەیەك ئاراستەی مامۆستا مەزهەر دەكات

ليست هناك تعليقات

مامۆستایەكی ئاینی دیاری هەورامان نامەیەك ئاراستەی مامۆستا مەزهەر خوراسانی دەكات و تیایدا دەڵێت: تۆ تەنها نیت دکتۆر گیان، بەڕێزتان لە پایتەختی گەندەڵی و ئێمەش لە هەورامانی سوتاوی ژێر ستەمی ئەم گەندەڵستانییەدا وابۆ دوو ساڵ دەچێت میمبەریان لێقەدەغە کردووین و دورخراوینەتەوە

دەقی نامەی مامۆستا كمال ئەمین بۆ بەرێز مامۆستا مەزهەر

بەڕێز مامۆستا مەلا (مظهر خۆراسانی) سڵاو لە دەنگی دلێر و هەڵوێستی نەبەردت، تۆ تەنها نیت دکتۆر گیان، بەڕێزتان لە پایتەختی گەندەڵی و ئێمەش لە هەورامانی سوتاوی ژێر ستەمی ئەم گەندەڵستانییەدا وابۆ دوو ساڵ دەچێت میمبەریان لێقەدەغە کردووین و دورخراوینەتەوە لەگوتاردان لەکاتێکدا وەک بەڕێزتان دەڵێن دکتۆرام هەیە بەندەش ماستەرم هەیە و دەیان کتێبم لە کتێبخانەکانی کوردستانن و بەشاهیدی هەموولایەک لەبەر خوا خزمەت بە گەل و موسڵمانان دەکەم، ماندووی ناو ئەم خاک وئاوەی کوردستانم دڵم خۆشە بەم خاک وئاوە دڵنیاشم بەڕێزیشت هەرئاوا، بەڵام چەند شتێکی هاوبەش لەنێوان من وتۆدا هەیە ئەویش ئەوەیە.

۱- ئەم گەندەڵانە بە قسەی ئێمە پەستە و گوێیان دێشێ لەبیستنی ئەو حەقەی کە دەیڵێن.

۲- بەڕێزتان هەمیشە بەگوتار وهەڵوێستەکانت دژی گەندەڵی و ڕێگربووی لەبەتاڵان بردنی سەروەت وسامانی ئەم گەلە، من ئەو ڕۆژە بەم خەڵکەم گوت :(تکایە دەنگ مەدەن بە دزوخیانەتکار گەندەڵی سەرمان دەخوات) کە بەیانییەکەی دەنگدانبوو هەزار جار ئافەرین بۆ تۆ و بۆ بەڕێز مامۆستا مەلا(طا هر بامۆکی) کە ڕاشکاوانە فەرمووتان رووی ئەوکەسە رش بێت دەنگ بەم گەدڵانەدەدات.

۳- دڵنیابە هەتا لەسەر حەقبین و ئەم گەندەڵانە حکومڕانبن دەبێت هەر لەدوورەوە بۆ میمبەر بڕوانین ئەوەش گەورەییە بۆمان، پشتیوان بەخوا نەک دوورخستنەوە ڕامان ناگرێت لە خزمەت بەڵکو فراوانی شارو پانتایی دەشت هەمووی دەکەینە مەیدانی خزمەت بە گەل و نیشتمان.

٤- دڵمان پڕە لە حکومڕانان بەڵام دڵمان خۆشە بە خزمەتی گەل و نیشتمان، دڵمان خۆشە بەوەی کە خوا کردووینی بە سەمامی حەقبێژی لەگەڵ گشت مێزە پاکانی ئەم نیشتمانە تاساوەی ژێرستەمی ئەم سیاسیە خیانەتکارانە، دڵمان خۆشە بەوەی عەرشی ئەم گەندەڵانەمان هێناوەتە لەرزە و دەرکی ئەویان کردووە کورسیان لەمەترسیدایە، بەڵام ئەو ناڕەواییە کە لەمانەی دەبینین ئازارمان دەدات.

٥- دکتۆر مظهر خۆراسانی هەرگیز بێ تاقەتمەبە روڕی ڕاستەقینەی ئەم ستەمکارانەت نیشانداوە، ئەوە گەورەیی و کاریگەری بەڕێزت و ئەمسالی بەڕێزتان ئەمانە تەحەمولی حەق و ڕاستی ناکەن، گەورەی و سەربڵندی بۆ مامۆستایانی حەقبێژ و خزمەنکارانی دین و ژینی گەم گەلە.

كمال امین گوڵپی
۱٤/ ٥/ ۲۰۲۰. خورماڵ.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif