سکرتێری نەتەوەیەکگرتووكان: عێراق لە گۆڕانکارییەکی زۆر گرنگدایە

ليست هناك تعليقات

سکرتێری گشتیی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان پێیوایە عێراق لەم دۆخەی ئێستا لە گۆرانکارییەکی" گرنگدایە" و پشتگیری نەتەوەیەکگرتووەکان لە هەر میکانیزمێک دەردەبڕێت، کە عێراقییەکان کۆدەکاتەوە.

ئەنتۆیۆ گۆتێرێز، سکرتێری گشتیی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بەشێوەی ئۆنلاین وەڵامی پرسیارێکی مەجید نیزامەدین گلی، بەرپرسی نووسینگەی رووداو لە نیویۆرک لەبارەی ئۆپەراسیۆنەکەی تورکیا بۆ سەر باشووری کوردستان دەداتەوە کە ماوەی 10 رۆژە دەستیپێکردووە.

دەقی وەڵام و پرسیارەکان

پرسیار: زیاتر لە هەفتەیەکە تورکیا بە پشتگیری ئێران ئۆپەراسیۆنێکی سەربازییان بۆ نێو خاکی عێراق دەستپێکردووە کە ئەنقەرە دەڵێت ئامانجەکەی شەڕکردنە لە دژی چەکدارە کوردەکان. ئایا ئاساییە بۆ تورکیا دەست بەسەر خاکی عێراقدا بگرێت و هەڕەشە لە کەمینەکان بکات لە کوردستان وەکو چۆن لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریاش هەمان کردار ئەنجام دەدەن لە ناوچەیەک تەنانەت یارمەتی نەتەوەیەکگرتووەکان قەدەخەیە بە سنوورەکاندا پێی بگات؟ 

ئەنتۆیۆ گۆتێرێز: عێراق لە گۆڕانکارییەکی زۆر گرنگە ئێستا. ئێمە لە نزیکەوە لەگەڵ حکومەتی عێراق کاردەکەین بۆ پشتگیریکردن لە هەر میکانیزمێک کە عێراقییەکان کۆبکاتەوە و بەرەنگاری تەحەدییەکانیان ببنەوە. بتوانن لەگەڵ دراوسێکانیان و هێزەکانی جیهان جۆرە پەیوەندییەک دروستبکەن کە بەرژەوەندی عێراق و سەروەری پارێزراو بێت.

پرسیار: بەڵام ئەی چالاکییەکانی تورکیا لە باکووری عێراق و لە هەندێک بەشی سووریا؟ هەڵوێستتان بەتایبەتی دەربارەی ئەوە چیە؟

ئەنتۆیۆ گۆتێرێز: وابزانم من بەڕوونی وەڵامی ئەوەم دایەوە کە چۆن هەستدەکەم و هیچ شتێکی دیکەم نیە بیڵێم.

تورکیا لە 15ـی حوزەیرانی 2020 ـەوە ئۆپەراسیۆنی لە دژی گەریلاکانی پەکەکە دەستپێکردووە، وەکو خۆیان دەڵێن، لە وەڵامی زیادبوونی هێرشە چەکدارییەکان بووە بۆسەر بنکەکانی سوپای تورکیا لەسەر سنوورەکانی لەگەڵ عێراق.

رۆژی هەینی 19-6-2020 بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکەکانی تورکیا لە سنووری شیلادزێ و کانی ماسێ پێنج هاونیشتمانی گیانیان لەدەستدا. تورکیاش دەڵێت، لە ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانیدا لە ناوچەی زاپ لە باکووری عێراق، چوار گەریلای پەکەکەیان کوشتووە. 

ئەمڕۆش بەهۆی هێرشێکی ئاسمانییەوە بۆسەر سەیرانگەی کونەماسی لە شارباژێڕی سلێمانی بەگوتەی قایمقامی شارباژێر "چەکدارێک" کوژراوە و شەش هاونیشتمانیش برینداربوون.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif