سێ ڕۆژە 700 پزیشك نەچوونەتەوە سەر كارەكانیان

ليست هناك تعليقات



بۆ سێیەم رۆژی لەسەر یەک، پزیشکانى نیشتەجێی خولاو لە سنوورى سلێمانى، هەڵەبجە، گەرمیان و راپەڕین، نەچوونەوە سەر کارەکانیان، ئەوان کە ژمارەیان نزیکەی 700 پزیشکە، یەک داواکارى و دنیایەک گلەییان هەیە. گرنگترینیان پێدانى مووچەکەیان 30 رۆژجارێک بەبێ دواکەوتن.

مانگرتنی ئەو پزیشکانە لەکاتێکدایە دۆخى تەندروستیی هەرێمی کوردستان کوردستان خەریکە "لە کۆنترۆڵ دەردەچێت" و پلانى لەپێشینەى حکومەتیش چارەسەرکردن و بەرگرتنە لە بەرزبوونەوەی ژمارەی مردن.

رۆژ حەمید، پزیشکى مانگرتووە و دەڵێت، "داواکارى ئێمە کە مافى خۆمانە، پێدانى مووچەکانمانە. ئێمە حەقى ئەوەمان نییە کە مووچە هەیە یان نا، بەڵام لەم دۆخە خراپەشدا مافى خۆمانە بژێویمان دابینبکرێت".

مانگرتنی ئەو پزیشکانە پلانى کەرتى تەندروستى لەو ناوچانە قوورستر کردووە. بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، زۆرترین تووشبووی کۆرۆنا لە سلێمانین کە 810 کەسن و لەو ژمارەیە 246 کەسیان چاکبوونەتەوە و 23 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ئێستا بەشێک لە شوێنى پزیشکان بە دەرچووانى دانەمەزراو، پزیشکانى خۆبەخش، کارمەندانى تەندروستى و پزیشکانى تایبەتمەند پڕدەکرێنەوە کە زۆرینەى ئەوانە پێشتر دەبوو تەنیا سەرقاڵى کۆرۆنابن.

ئازاد هەورامى، بەڕێوەبەرى نەخۆشخانەى شەهید تاهیر بۆ چارەسەرى کۆرۆنا لەو بارەیەوە بە رووداوی گوت، "من داوا لە سەرمایەدار و خێرخوازانیش دەکەم کە هاوکاریمان بکەن، بە تایبەت بۆ خۆبەخشەکان، چونکە تواناى کەرتى تەندرووستیش کەمە و بەو بارە قوورسە راناگەین".

مانگرتنەکە نەخۆشخانەکانى کۆرۆناى نەگرتووەتەوە، بەڵام زۆرینەى بنکە، سەنتەر، نەخۆشخانە و فریاکەوتنە خێراکانن.

بەشێک لە پزیشکانی مانگرتوو ئاماژە بەوە دەکان، ئەگەر بەشێک لە فەرمانبەران لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا ماڵەوە بووبن، ئەوان لە نەخۆشخانەکان بەردەوام بوونە لە کارکردن و بەشێکیشیان تووشی ڤایرۆسەکە بوون. لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا 25 پزیشک و 36 کارمەندى تەندروستى لە سنوورى سلێمانی، هەڵەبجە، ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین مانیان گرتووە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif