بریتانیا 14 رۆژ كەرەنتین هەڵدەگرێت و ئەوروپا دەروازەكان دادەخات

ليست هناك تعليقات


هەلگرتنی رێسای 14 رۆژ كەرەنتین بۆ گەشتیارانی بریتانیا و ئەو هاوڵاتیانەش كە لە گەشت دەگەڕێنەوە، لەئێستادا بوەتە هۆی مشتومڕ و ئەوروپاش دەروازەكانی بەڕوی بریتانییەكاندا دادەخات.


میدیای بریتانیا ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند، لەمیانی دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا، یەكێك لەو بابەتانەی باسی لێوەكرا هەڵگرتنی رێسای 14 رۆژ كەرەنتینكردنی گەشتیاران و هاوڵاتیان بو، كە بەوهۆیەوە ئەوروپا دەروازەكانی بەڕوی ملیۆنان بریتانییدا دادەخات و رێگەنادات گەشتی هاوینە ئەنجامبدەن.

بەگوێرەی زانیارییەكان بڕیارە لە دوشەممەی داهاتوەوە لە بریتانیا چیدی گەشتیاران و ئەو هاوڵاتیانەی بۆ بریتانیا دەگەڕێنەوە بۆماوەی 14 رۆژ كەرەنتین نەكرێن، بەگوێرەی براندن لێویس، سەرۆكی ئایرلاند پێدەچێت لەلایەن پارتی پارێزگاران و ژمارەیەك پەرلەمانتارەوە ئەو بریارە رەتبكرێتەوە.

رێكەوتی 29ی ئایاری ئەمساڵ، رۆژنامەی The Sunن بریتانی لە بڵاوكراوەیەكیدا رایگەیاندوە، پێشنیارێكی نوێ خراوەتە بەردەم دەسەڵاتدارانی بریتانیا، هەتا لەورێگەیەوە دەروازەكانی گەشتكردن بەڕوی هاوڵاتیانی وڵاتەكەدا ئاسانتر بكرێتەوە و سیستمی 14 رۆژ كەرەنتین ئاسانتربكرێت لەسەر هاوڵاتیان.

بەگوێرەی بڵاوكراوەكە، دەكرێت كاتێك هاوڵاتیانی بریتانی لە وڵاتانی دیكەوە دەگەڕێنەوە بۆ وڵاتەكەیان لەبری ئەوەی بۆماوەی 14 رۆژ كەرەنتین بكرێن، پشكنینێكی كۆرۆنا ئەنجامبدەن كە ماوەی 20 خولەك دەخایەنێت.

ئاماژە بەوەشكراوە، پێشنیازە نوێیەكە لەلایەن ژمارەیەك لە شارەزایانی تەندروستیی و زانایان و وەزیرەكانی بریتانیاوە كراوە و ژمارەیەك لە بەرپرسانی دیكە پێشنیازەكەیان پێ پەسەندە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif