هەواڵ
-
نوێنەری روسیا لە نەتەوە یەکگرتوەکان رایەگایند، وڵاتەکەی دژی درێژکردنەوەی وادەی قەدەغەکردنی فرۆشتنی چەک بە ئێران و گەڕاندنەوەی سزا نێودەوڵەتیەکانە بۆ سەر ئەو وڵاتە.
ڤاسیلی نیبنزیا لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا رەخنەی لە هەوڵەکانی واشنتۆن گرت لەبارەی درێژکردنەوەی وادەی گەمارۆ سەربازیەکانی سەر ئێران و قەدەغەکردنی فرۆشتنی چەک بەو وڵاتە و رایگەیاند، هیچ هۆکارێک نابینن کە ئەو گەمارۆیە درێژ بکەنەوە.
بە پێی رێککەوتنی ئەتۆمی ساڵی ٢٠١٥ لە نێوان تاران و وڵاتانی کۆمەڵەی پێنج کۆ یەک، بۆ ماوەی پێنج ساڵ هیچ وڵاتێک ناتوانێت چەک و کەرەستەی سەربازی بە ئێران بفرۆشێت و ئەو قەدەغەیە لە مانگی ١٠ ی ئەمساڵدا کۆتایی پێدێت.
ئەمریکا چەندین جار رایگەیاندووە هەموو رێگەیەک دەگرنەبەر بۆ ئەوەی قەدەغەی فرۆشتنی چەک و کەرەستەی سەربازی بە ئێران درێژ بکەنەوە.
هاوکات ئەمریکا لە هەوڵی ئەوەدایە سزا نێودەوڵەتیەکانی سەر ئێرانیش بگەڕێنێتەوە، لەو بارەشەوە نوێنەری روسیا لە نەتەوەیەکگرتوەکان رایگەیاندوە، ئەمریکا لە رێککەوتنی ئەتۆمیدا نەماوە و مافی ئەوەی نییە لە چوارچێوەی رێککەوتنەکەدا هەوڵی گەڕاندنەوەی ئەو سزایانە بۆ سەر تاران بدات.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق