ئیندیپێندتی بەریتانی: دابەزینی نرخی نەوت بۆ عێراق مەترسیدارە

ليست هناك تعليقات

هەواڵ
-
رۆژنامەی ئیندێپێندتی بەریتانی لەراپۆرتێكدا رایگەیاند، كاریگەرییەكانی دابەزینی نرخی نەوت زۆر لە زیانەكانی داعش و كۆرۆنا زیاترە.

بە گوێرەی راپۆرتەکە، دابەزینی نرخی نەوت بۆ عێراق زۆر مەترسیدارترە و زیانەکانی زۆر لە زیانەکانی داعش و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا زیاترە.

ھەروەھا داکەوتنی نرخی نەوت هەڕەشەیەكی جدیە لەسەر عێراق و کاریگەرییەکانی بەراورد بە وڵاتانی دیکەی ناوچەکە زۆر زیاترە.

رۆژنامە بەریتانییەكە ئاماژەی بەوەشكردووە ، وەک دوو هەڕەشەی سەرەکی، عێراق تیشکی خستووەتە سەر رووبەڕووبوونەوەی رێکخراوی داعش و ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەڵام هەڕەشەی جدی داکەوتنی نرخی نەوتە چونکە عێراق به‌ پله‌ی یه‌ك پشتی بە داهاتی نەوت بەستووە.

ئەوەشیخستووەتەروو ، عێراقییەکان په‌رته‌وازه‌ بوون و لە بەدبەختیشیان وڵاته‌كه‌یان بووەتە مەیدانی یەکلاکردنەوەی ناکۆکییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران.
K24

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif