بەم ١٠ شتەدا بزانە كێشەیەك لە جەستەتدا هەیە

ليست هناك تعليقات



ئەم دە نیشانەیە دەریدەخەن كە كێشەیەك لە جەستەتدا هەیە و بەتەنگیەوەبە
-
یەکەم: مێرولەکردنی قاچ
کاتێک هەست دەکەیت قاچت مێرولە دەکات، بە واتای ئەوە دەێت کە قاچت ماندوە و پێویستت بە پشو وەرگرتن هەیە.
8272202085 - LAPERE
دوەم: ئاوساوی و خوروی پێست
باشترە فەرامۆش نەکرێت، نیشانەی کۆمەڵێک گرفتی ناوەکیە، وەکو ناڕێکی هۆڕمۆنات، ئەگزیما، هەستیاری، ئەگەر هەستت کرد درێژەی هەیە باشترە پشکنینی خوێن ئەنجامبدەیت.
8272202086 - LAPERE
سێیەم: گۆڕانکاری لە جەستە
لەدەستدانی بۆن و گۆڕانکاری لە دەستوخەت، کەمی ماوەی نوستن، خاوی لە جوڵەکردن و قسەکردن، نیشانەی نەخۆشی پارکینسۆنن، باشترە سەردانی پزیشک بکرێت.
8272202087 - LAPEREچوارەم: توڕەیی و شەڕانی
رەنگە زۆر جار پەیوەندی بە کەسایەتیەوە نەبێت، دەکرێت نیشانەی خەمۆکی بێت، چونکە ئەو کەسانەی خەمۆکن، وزەیان کەمە، هەمیشە خەمبارن، هەروەها هەڵسوکەوتیان شەڕانیە.
8272202088 - LAPERE
پێنجەم: زۆر نوستن
مەرج نیە هەمو کاتێک بە واتای هیلاکی بێت، پزیشکان دەڵێن ئەو کەسانە بە بەردەوامی لە شوێنە جیاوازەکان خەویان لێدەکەوێت بێ ئەوەی ئەرکی قورسیان ئەنجامدابێت، پێویستە سەردانی پزیشک بکەن.
8272202089 - LAPERE
شەشەم: گۆڕانکاری لە رەنگی چاو
کاتێک ئەڵقەیەکی رەساسی یان سپی بە دەوری بیلبیلەی چاو دروست دەبێت، بە واتای بەرزی رێژەی کۆلیسترۆڵ دەبێت، بەتایبەتی لە دوای تەمەنی 45 ساڵی، کاریگەری دەکاتە سەر بینایی چاوەکان.
8272202090 - LAPERE
حەوتەم: ئارەزوی خواردنی سوێر
بێگومان ئاساییە ئارەزوی خواردنی سوێر بکەیت، بەڵام کاتێک خواردنی خوێ هەمو ئەو شتەیە کە ئارەزوت لێیەتی، دەکریت بە واتای کەمی ئاسن و وشکبونەوەی جەستە بێت.
8272202091 - LAPERE
هەشتەم: زو بیرچونەوە، شەکەتی، لەدەستدانی ئارەزوی سێکسی
پزیشکان دەڵێن باشترە ئەم نیشانانە فەرامۆش نەکرێن، دەکرێت بە واتای هەبونی کێشە بێت لە غودەی دەرەقی.
8272202092 - LAPERE
نۆیەم: هەستکردنی بەردەوام بە تینوێتی
ئاساییە تونیت بێت بۆ ماوەی رۆژێک یان دوان، بەتایبەتی بەپێی جۆری خۆراکەکان ئەم هەستەت بۆ دروست دەبێت، بەڵام کاتێک بە بەردەوام تونیت دەبێت دەشێت واتای توشبون بە شەکرە بێت یان دوگیانی.
8272202093 - LAPERE
دەیەم: ئارەزوی خواردنی سەهۆڵ
یەکێکە لە نیشانەکانی کەمی ئاسنی خوێن، پێویستە سەردانی پزیشک بکەیت و پشکنینی خوێن ئەنجام بدەیت.

و/ لە papers.net

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif