پاریس سان جێرمان ئەم یاریزانە دوور دەخاتەوە

ليست هناك تعليقات

سپۆرت
-
وا دیارە زۆری پێکانەکان زیانێکی بەرچاوی بە (عوسمان دیمبلی) ی هێرشبەری فەرەنسی یانەی بارسێلۆنا گەیاندوە، بەگوێرەی تازەترین هەواڵیش هەر لەبەر ئەم هۆکارە پاریس سان جێرمان یاریزانە فەرەنسییەکەی لە بژاردەکانی خۆی نەهێشتوە.

ڕۆژنامەی (ماڕکا) بڵاویکردوەتەوە کە بەرپرسانی یانەی پاریس سان جێرمان چیتر بایەخ بە گواستنەوەی عوسمان دیمبلی نادەن، هۆکارەکەش زۆری پێکانەکانی ئەو یاریزانەیە کەە لەگەڵ هاتنی بۆ بارسا 8 جار لە ماوەی کەمتر لە 3 ساڵدا تووشی پێکانی کاریگەر هاتوە، لەم وەزەشدا هەر بەهۆی پێکان تەنها لە 9 یاری بەشداری کردوە و تاکە گۆڵێکیشی تۆمار کردوە.

لە درێژەی هەواڵەکەشدا هاتوە کە جگە لە یانەی پاریس هەردوو یانەی ئارسناڵ و مان یۆنایتد بایەخ بە دیمبلی دەدەن بەڵام سەرەتا هەردوو یانەکە سەبارەت بە باری جەستەیی عوسمان دیمبلی داوا دەکەن گەرەنتییان پێ بدرێت!

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif