ڕاوێژکار و ڕاوێژكاری

ليست هناك تعليقات


عوسمان عبدلڵە گوڵپی
-
دەبێت باوەڕی تەواومان بە ڕاوێژ و گفتوگۆی ڕاوێژكارانە هەبێت و پێمانوابێت مرۆڤی سەرکەوتوو یان سەرکردەی سەرکەوتوو دەبێت سود لە عەقڵ و توانای خەڵکیتر وەربگرێت و چەندین کەسی بەتوانای لەدەوربێت 

دەشبینین هەمیشە بە تەنیشت سەرۆکی وڵاتان و كەسی یەکەمی حیزبەکان و زۆربەی کایەکاندا ناوی ڕاوێژکار دێت بۆ هەر کارو بارێك کە پێویست بکات، ڕوێژکارەکان زۆرترین کاریگەریان لەسەر بڕیار بەدەستەکان هەیە و دەتوانن لەیەك کاتدا سودیش و قازانجیشیان هەبێت.

کاتێك دژانی هێزێكی سیاسی یان وڵاتێك دەیانەوێت زەفەر بە و وڵاتە بەرن یان پلانکیان جێ بەجێ بکەن یەکێك لەو ڕێگایانە ڕاوێژکارەکانن پەنایان بۆ دەبەن، کاریگەریان لەسەر دروست دەکەن و لە بەرامبەر هەرشتێكبێت لەخشتەی دەبەن و دەیکڕن بە ئامانجی جێ بەجێ کردنی بەشێك لە پلانەکانیان یان ڕاگرتنی سەرۆک لە بڕیاری دروست و کات کوشتن و ئەمەش وادەکات هەنگاوەکانی ئەو سەرۆکی وڵاتە یان کەسی یەکەمی حیزبە بە قازانجی دژەکانی بێت، 

گەر سەرنج بدەین سەرکردە و سەرۆکەکان هەندێك هەنگاو دەنێن و هەندێك کار دەکەن هەموان دەزانین هەڵەن و مرۆڤی ژیر ئاوا بڕیارێك یان هەنگاوێك نانێت، کەچی ئەو دەینێت و بەرگریشی لێ دەکات چونکە لە شوێنێکیترەوە کاری گەری لەسەر دانراوە کە ڕاوێژکارەکانن بە چەندین ڕێگە کاریگەری دروست دەکەن لەسەریان، بۆیە هەنگاوێك هەڵدەگرن ڕێك بە قازانجی دژەکانیەتی و زیانی ئێستاو داهاتووی خۆی.

ئەرکێکیتری ڕاوێژکارەکان ڕاگرتنی کەسی یەکەمە لە بڕیاری دروست، بە چەندین ڕێگەو تەحلیل و ڕاوێژی هەڵە وا دەکات نەگاتە بڕیاری دروست، لانیکەم ئەو سەرۆکە لەو جێگەی پێویستە بڕیار بدات نەیدات لەبەرامبەر کارێك کە ڕوو بەڕووی وەستاونەتەوە، جەنابی ڕاوێژکار بۆ ئەم مەبەستە دەیان تەحلیل و مەترسی و شتی بۆ دروست دەکات تەنها بە مەبەستی نەگەشتنە بڕیار و ژڵەژان لە بڕیاردا، بۆیە دەبینین چەندین سەرۆك لە کاتی خۆیدا بڕیار نادەن و بەمەش دوادەکەون لە بڕیاری دروست و کاتێك دەزانن کات تێپەڕیوە و بڕیار دان و نەدانی هیچ گرنگیەکی نەماوە

یەکێکیتر لە خاسیەتەکانی ڕاوێژکار کارکردنە لەسەر دوور خستنەوە و ناشیرین کردن و تەنانەت تۆمەت خستنە پاڵی ئەو کەسانەی کە دەتوانن سودیان هەبێت و دەتوان عەقڵێکی باشبن و تاڕادەیەك لەگەڵ کەسی یەکەمدا هوکارێکی ئیجابیبن بۆ گەشتنە بڕیاری دروست، بۆیە کارێك دەکەن هیچ ناوەندێکی بڕیاردان ڕۆڵی نەمێنێت و سەنتەری دروست بونی بڕیار ببێتە جەنابی ڕوێژکار و دوور بكەوێتەوە لە میكانیزمە دروستەكە

ڕاستە ڕاوێژکارەکان دەرناکەون بەڵام لە ڕەفتاری بڕیار بەدەستاندا ڕەنگ دەدەنەوە، هەموو ئەم کاریگەریەش سەرەتا پێویسی بە دروستکردنی متمانە هەیە و چەندین ڕێگەش دەگرێتەبەر بۆ دروستبونی ئەو متمانەیە تا وایلێ دێ کەسی یەکەم نەگوێ بۆ نزیکەکانی دەگرێت و نە بۆ دڵسۆزەکان و نە حساب بۆ ناوەندی بڕیاردانیش دەگرێت

سەرنجێکی مێژوو بدە بەڕوونی دەبینی تەنانەت لە ڕابردویەکی زۆر نزیکیشدا ڕاوێژکارەکان چ بەڵایەکیان بەسەر سەرۆکەکاندا هێناوە و چۆن تەواوی ڕیسەکەیان کردۆتەوە بە خوری و بەڕاوێژی هەڵەی تەواوی هەنگاوەکانیان کردۆتە بەشێك لە جێ بەجێ کردنی پلانی ناحەزەکانی

ئەم نوسینە تەنها دیوێکی خراپی مۆدێلی ڕاوێژکاریە لە ئیستادا ، ئەگەرنا باوەڕم وای ڕاوێژ و ڕاگۆڕینەوە و بڕیاری دراسەکراو باشترین کاری سیاسی و حکومڕانی بەرهەم دەهێنن



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif