١ ی ئایار، جەژن یان شیوەنی کرێکار؟

ليست هناك تعليقات


ئەحمەد محەمەد سەعید 
-
بەشی یەکەم
دەمەوێت قۆناغی مێژوویی ڕۆژی ١ ی ئایار و تێپەڕبوون و دروستبوونی بەشێوەیەکی قۆناغبەند و فاکتەری ڕۆژی جیهانی کریکاران بخەمەڕوو .
پاشخانی ١ ی ئایار دەگەرێتەوە بۆ ناوەڕاستی سەدەی نۆزدەیەم نەک کۆتاچارەکی سەدەی نۆزدە .
لەنێوان هەرسێ وڵاتی ( ئەمریکا ، کەنەدا ، ئوسترالیا ) پێش چەند ساڵێک لەڕۆژی بەجیهانی ناساندنی ڕۆژی جیهانی کرێکاران ، لەسەدەی نۆزدە بەشێوەیەک کرێکار لەڕێگای کاری زۆرەوە لەشیکاگۆ بەزۆری هێزو پینەدانی حەقدەستی تەواو لەگەڵ کارکردن بۆماوەیەکی زۆر لەڕۆژدا ، جوڵانەوەی کرێکاری بەتایبەت لەهاملتۆن کەناسراوە بەجوڵانەوەی ( هەشت کاژێر کارکردن ) سەری هەڵدا .
یەکەم یادکردنەوەی جەژنی کرێکاران لەئوسترالیا لەڕێکەوتی ( ٢١ / ٤ / ١٨٥٦ ) بوو ، پاشان بەرەو وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕۆشت ، لەڕیکەوتی ( ٥ / ٩ / ١٨٨٢ ) لەنێۆرکیش ئاهەنگی جەژنی کریکاران سازکرا ، دەکرێت بڵێین ئەو ڕۆژە یەکەم جەژنی کرێکاران بوو لە ئەمریکا . 
کەنەدا
بەهۆی داواکردنی مافەکانی کریکاران لەوڵاتی کەنەدا ، دەسەڵاتداران ناچار بوون لەساڵی ( ١٨٧٢ ) یاسایەک دەربکەن کەلەبەرژەوەندی چینی کریکاران و باشترکردنی ژیانیان بوو بەناوی ( یاسای یەکێتی بازرگانی ) ئەم یاسایە بۆ کرێکاران نرخ و بەهای تایبەتی خۆی هەبوو لەوەدا بەیاسا ڕێگەی بەکرێکاران دەدا کارو چالاکی خۆیان ئەنجام بدەن و مافی جوڵەو چالاکی ڕێکخراوەییان هەبێت .
لە ١ ی ئایاری ساڵی ١٨٨٦ لەشیکاگۆی ئەمریکاو پاشان لەتۆرینتۆی وڵاتی کەنەدا بەئامادەبوونی ( بیتر ماکغوایر ) سەرۆکی کرێکارانی ئەمریکا ئاهەنگی جەژنی ١ ی ئایاریان سازکرد ، بەئامادەبوونی زیاتر لە چوارسەد هەزار کریکار بەڕێوە جوو ،لەبەر ستەمی خاوەنکار و حکومەت لەبەرانبەر پێنەدانی مافەداراییەکانیان و زۆری کاژێری کارکردن دەستیان بەمانگرتنکرد ، دروشمی سەرەکی مانگرتوان ( هەشت کاژێر کارکردن ، هەشت کاژێر نوستن ، هەشت کاژێر پشوو ) بوو.
بەداخەوە مانگرتنەکەو جەژنی کرێکاران بەشێوەیەکی تراژیدی کۆتایی هات ، بەڵام مانگرتن و گردبوونەوەکە بێبەرهەم نەبوو 

ئەحمد محمد سعید
ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی
یەکێتی سەندیکاکانی کرێکارانی

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif