ترامپ، پۆتین پێی خۆش نیە ببمەوە بەسەرۆكی ئەمریكا

ليست هناك تعليقات



دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند: ڤیلادیمێر پوتین، سەرۆكی روسیا پێی خۆش نییە جارێكی دیكە ببمەوە بە سەرۆكی ئەمریكا. وتیشی: من خراپترین شت بوم بۆ روسیا.

دۆناڵد ترەمپ، ئەمڕۆ یەكشەممە، لەمیانی بەشداریكردنی لە بەرنامەیەكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند: من خراپترین شت بوم بۆ روسیا، پوتین ئەمە دەزانێت. هەرچەند پەیوەندیم باشە لەگەڵی، بەڵام ئەو لەوە تێدەگات (كە خراپترین شت بوم بۆ روسیا)."

وتیشی"پوتین رەنگە نەیەوێت بۆ جارێكی دیكە لە هەڵبژاردنەكان سەربكەوم و ببمەوە بە سەرۆكی ئەمریكا. "

ئەوەش لەكاتێكدایە كە لە هەڵبژاردنە سەرۆكایەتییەكەی ساڵی 2016ی ئەمریكادا، زۆر لایەنە لەو وڵاتە پەنجەی تۆمەتیان بۆ روسیا راكێشا بەوەی دەستوەردانی لە هەڵبژاردنەكەدا لە بەرژەوەندی ترەمپ كردوە. 
و/ئاوێنە

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif