تەحسین حمەغریب
-
كێشه‌ى مرۆڤى ئه‌م سه‌رده‌مه ئه‌وه‌يه كه ته‌نها ده‌يه‌وێت خۆش بويسترێت
نامه‌ى سێيه‌م و كۆتايى مامۆستايه‌كى پير بۆ خوێندكاره‌كه‌ى:
بمبووره رۆڵه له وه‌ڵامدانه‌وه‌ى نامه‌كه‌ت دوا كه‌وتم: ئاخر تۆ پرسيارت له شتێكى گه‌وره كرد بوو، مه‌ولانا گوته‌نى كاتێكى پێويست بوو تا خۆراكه‌كه بۆ شير وهربگهرێت، تۆ پرسيارت ده‌رباره‌ى (عيشق) كردبوو. كه من پێشتر هه‌ندێك شتم ده‌رباره‌ى ئه‌و چه‌مكه گه‌وره‌يه وتووه و ده‌بێت له داهاتووشدا بڵێم. به‌لام ئه‌وه‌ى لێي دڵنيام هه‌رگيز ناكرێت له نامهيهكى بچو‌وكدا وه‌ڵامى بابه‌تێكى به‌و گه‌وره‌ييه بدرێته‌وه. كه به‌رهه‌مى شارستانييه دينييىهكانى وه‌ك شارستانى ئيسلامييه. ئەگەرچی چه‌ند سه‌ده‌ى ويست تا ئه‌و چه‌مكه قه‌بوڵ بكرێت ئاى چه‌ند كه‌س له پێناو ئه‌و بابه‌ته‌دا كوژران و سزادران و چه‌ند كه‌سيش قسه‌ى دڵي خۆيان لە ترساندا شارده‌وه!. .
ئاخۆ ئه‌و بابه‌ته چه‌ند گه‌وره بێت، كه هه‌موو ئه‌و پياوچاك و عاريف و شاعيره ته‌نها هاوارى عيشقيانه، هه‌ر بۆنمونه ئێمه‌ى كورد ئه‌گه‌ر شتێكمان هه‌بێت به مرۆڤايه‌تى ببه‌خشين ته‌نها عيشق و سووتان و دوور لهيارى شاعيرهكانمان زياتر شتێكى ترمان نييه.
وامه‌زانه منى سه‌ر سپى مه‌حوى گوته‌نى قسه‌ى (بولههوهسانه) ده‌كه‌م. بزانه من له ئه‌زمونى ته‌مەن و تێرامانى قووڵه‌وه سه‌يرى گه‌وره‌يي عيشق ده‌كه‌م. به‌ڵام هه‌وڵ ده‌ده‌م به كورتى وه‌ڵامى پرسياره‌كانت بده‌مه‌وه و درێژه‌ى بۆ شوێنى ديكه هه‌ڵده‌گرم:
يه‌كه‌م: باش‌ترين ڕێگا بۆ ناسينى گه‌وره‌يى عيشق پيشاندانى جياوازيهتى:
رۆڵه سه‌يركه زانست و فه‌لسه‌فه‌و ته‌نانه‌ت ئايينيش رێسا گشتييهكانمان پيشان ده‌ده‌ن كه بۆ ههمووكهسن، بۆ نمونه زانست رێسايهكى ساده‌ى وه‌ك ته‌نه‌كان به‌گه‌رما ده‌كشێن پيشان ده‌دات ئيتر جياوازى نييه من بيزانم يان تۆ فێرى بي يان هه‌ركه‌سێكى تر، ئه‌مه سه‌باره‌ت به هه‌موو كايهكانى ديكه‌ى ته‌نانه‌ت وه‌ك ئايين و ئه‌خلاقيش وايه. بۆ نمونه ئه‌خلاق ده‌لێت راستگۆبه ئيتر ئه‌م رێسايه تايبەت نييه به كه‌سێكى دياريكراوهوه.
دووه‌م: عاشيق رێگاى تهنهايي ده‌گرێته به‌ر:
من ته‌نهام له‌م بوونه‌دا به جۆرێك له چاو گه‌ردووندا زۆر بچووكترم له مێشوولهيهك به بوتڵه بيبسييهكهوه له زبلدانى گه‌وره‌ى شارێكدا كه ده‌بێت به ده‌مى شۆفڵێكهوه كه ئه‌و زبله ههڵدهدتاتهوه، له‌وانه‌يه من بێ به‌ها بم له‌چاو گه‌ردووندا كه به‌رێسا گشتييه‌كان كار ده‌كات، به‌ڵام منى مێشوله به‌لاي خۆمه‌وه گرنگم ، بۆيه من پرسيار ده‌كه‌م ئايا كه‌س منى به‌لاوه گرنگه له‌به‌ر خۆم و لهبهرهيچي دي نا؟ وه‌ڵامى ئه‌و پرسياره كه‌سێك دهيداتهوه به‌ڵێ من تۆم له‌به‌ر خۆت ده‌وێت تا له‌ناو گه‌وره‌يي گه‌ردووندا نه‌بيت به‌ژێره‌وه ئه‌وه ده‌بێته عيشق!.
سێيه‌م: عيشق خۆ تێپه‌راندنه بۆ ئه‌وى دي:
ئه‌وه‌ى روونه عيشق نابێت ته‌نها له گۆشت و وێنه‌دا كورت بێته‌وه و ده‌بێت بۆ ئه‌و ديو تێپهرێنى، جوانييهكه ئه‌و ديو وێنهكهيه ئه‌گينا شێوه‌ى له‌يلا جوان نه‌بوو، به‌لام چاوانى مه‌جنوون جوانييهكانى ئه‌و ديوي ده‌بينى. وێنه‌ى جوانى يوسف له كوێ و ئاگابوون به جوانى ئه‌و ديوى يوسف خولقێن له كوێ.
چواره‌م: نه‌وه‌ك هه‌ر سۆز نييه به‌ڵكو ئه‌وپه‌رى نهناسينييهتى ئه‌گه‌ر له سۆزدا كورت بكرێته‌وه:
كوڕه شيرينهكهم سۆزه‌كانى مرۆڤ ساده‌و كوێرن و له‌سه‌ر بنه‌ماى (چێژ) وه‌ستاوون. گه‌وره‌كانى رۆم چێژيان له خوێنى ئه‌و كۆيله ده‌برد كه لهبهردهميان له پێناو رزگاربوونى له ده‌ست شێرێ له كۆششدا بوو و به‌ڵام له كۆتاييدا شێره‌كه دهيخوارد و خوێناوى ده‌كرد و ئه‌مانيش لهبينينى ئه‌و خوێنه چێژيان ده‌برد . ئەوه به‌راورد بكه ئه‌مرۆ مليۆنه‌ها مرۆڤ چێژ له بينينى جه‌سته‌ى مرۆڤێك كه بۆ پاره ناچاركراوه سێكس ئه‌نجام بدات و ئاژه‌ڵێكى دوو پێ تێي به‌ربووه‌و به ناوى عيشقهوه ئازارى ده‌دات و مرۆڤى سهيركهريش له‌و ئازاردانه چێژ ده‌بات پێم بڵێ ئه‌م دوانه جياوازیيان چييه!.
پێنجه‌م: عيشق له‌م سه‌رده‌مه‌و هه‌موو سه‌رده‌مێكدا بوونى هه‌يه:
ئه‌مرۆ هاوارى نه‌مانى ميهرهبانى ( نه‌مانى خزمايه‌تى و دۆستايه‌تى و وه‌فا..) و عيشقى راسته‌قينه‌يان لێهه‌ڵساوه ئه‌گه‌رچي به‌رده‌ست بوونى هه‌ر دوو ره‌گه‌ز بۆ يه‌كتر له ههمووسهردهمێك زياتر مسۆگه‌رتره. ئه‌م مامۆستا پيره‌ى تۆ وا ده‌زانێت بابه‌ته‌كه ئه‌وه‌يه مرۆڤ بۆ ئه‌وه‌ى عاشيق بێت ده‌بێت ئه‌وانى تر‌ى خۆش بوێت و خۆشه‌ويستى ببه‌خشێته‌وه. ئه‌مه له كاتێكدا مرۆڤه‌كانى ئه‌مرۆ ده‌يانه‌وێت خۆش بويسترێن( ئه‌وانى تر ئه‌ميان خۆش بوێت)
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق