نرخی نەوت كێشە بۆ بودجەی عێراق دروست دەكا

ليست هناك تعليقات



ئەندامێكی لیژنەی ئابووری لە ئەنجوومەنی نوێنەران ئاشکرای کرد، حکومەتی عێراق لە دیاریکردنی نرخی بەرمیلێک نەوت بۆ پڕۆژە یاسای بودجەی 2020 دووچارەی کێشە بووە.

میساق حامدی، ئەندامی لیژنەی ئابووری لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لیژنەیەکی بە هاوبەشی لەگەڵ لیژنەی دارایی پێکهێناوە، بۆ ئەوەی تاوتوێی بڕگەکانی پڕۆژە یاسای بودجەی 2020 بکەن، بەر لەوەی رەوانەی پەرلەمان بکرێت.

ئاماژەی بەوەشدا، ئێستا حکوومەت رووبەڕووی کێشە بووەتەوە لە دیاریکردنی نرخی نەوت دوای ئەوەی نرخی بۆ 30 دۆلار داکەوتووە.

ئەو پەرلەمانتارە گوتیشی "حکوومەت دەیەوێت داهاتەکانی بودجە زیاد بکات، ئەویش لە رێگەی باج و دەروازە سنوورییەکان، لەگەڵ سوود وەرگرتن لە داهاتەکانی گواستنەوە و پەیوەندییەکان".

ئاشکراشی دەکات، ئەگەر هەیە پڕۆژە بودجەی 2020 دوای جەژنی رەمەزان رەوانەی پەرلەمان بکرێت.





ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif