ئاكار و سیاسەت

ليست هناك تعليقات



كاوان حمەسعید

-

لەدنیای مرۆڤایەتیدا هەمیشە سەرکردەو سەرکردایەتی کردن لەڕێکخستنوو نەخشاندنوو دروستکردنی خۆشگوزەرانی مرۆڤەکاندا لەپێشەوەی بابەتەکانی تروو لەڕیزبەندی یەکەمی ئامانجی مرۆڤەکان بووە بۆئەوەی ئاراستەی درووستی ڕەوتی ژیان دەستەبەر بکاتوو بێتە چەتری کۆکەرەوەو یەک خەروو ڕێکخەری هەموو بۆچوونە پەرتەوازەکانی مرۆڤکانی دەورووبەری ،ئێمەی میللەتی کورد هەمیشە شکستخواردەی نەبوونی ئەم نیعمەتە گەورەین

بەردەوام چاومان لەسەردرووستبوونوو هەڵکەوتنی فریاد ڕەسوو سوارچاکێکی سەرکردەی پێویستە ،تابتوانێت کۆی جیاوازییەکان یەکبخاتوو یەک هێزی نیشتمانی پێکبهێنێتوو بەیەک ئاراستەی خۆشگوزەرانیوو فەراهەمکردنی ئازادیوو دادپەروەری نەخشەی ژیان بۆ ئێمەی پەرتەوازەو بێنیشتیمانوو بێداد ،بێفەرهەنگ ،درووستبکات، کەئێستەشی لەگەڵدابێت ،ئەو سەکردە نامۆیەو بوونی نییە.

جابەدرێژایی ڕوداوەکانی مێژوو ئەوە یەکێک بووە لە هەرەبەربەستە گەورەکانی ڕێگایی ڕزگاریوو ناسۆرییەکانی ژیانی ئێمەی کورد ،بۆیە من وای دەبینم سەرکردەی پێویستوو سەرکەووتوو دەبێت ئەم پێنج ئاکارەی تیادا بەرجەستە بووبێت واتە لەناخیدا خۆڕسکبێت

یەکەم/ ڕاستگۆیوو ئەمینی ،بەپێی هەموو پێوەرە جیهانییەکان ڕاستگۆیوو ئەمانەت لەپێشی هەموو سیفاتەکانی ترەوەیە،واتەدەبێت شوێنکەوتەی ڕاستی بێت چەواشەکار نەبێت لەگەڵ شوێنکەوتەوو هاونیشتمانەکانی ،وەدەبێت ئەمین بێت لەسەرژیانوو ماڵوو موڵکوو ئازادی

هاونیشتمانییەکانی.

دووەم/ دیدو دوربینی کەسیفەتێکی تری گرنگە کە مرۆڤەکان هەمیشەو بەردەوام چاویا لەسەریەتی چونکە ڕوئیاو دوربینی یارمەتی سەرکردەکان دەدات تا داهاتوو باشتر وێنابکەنوو پلانی دروستی بۆداڕێژن شوێنکەوتەکانیان بەئاراستەیەکی درووستا بەرن و دڵنیایی بەهێزتر لەسەر داهاتوو دیاری دەکەن ،کەمتر هەڵە مێژووییەکان دووبارە دەکەنەوە.

سێیەم/ توانای بەڕێوەبردن ،پێویستە سەرکردە کەسێکی ئیداریوو لێهاتوو بێت لەکارووباری ڕێکخستنوو چاودێریکردنوو بەڕێوەبردنی وڵاتدا بەئاگابێت لەهەموو دۆخەکان وەکووخۆیو ڕاستەوخۆ

چوارەم/ زیرەکی واتا توانای هەزریوو زانستییەکی خۆرسک کەلەبەرەنجامی هەوڵوو بەدواداچونوو دراسەکردن خوێندنەوە ، بەدەستی هێنابێت

پێنجەم/ هاندان ،ئاکاکارێکی گرنگو پێویست التحفیز واتە سەرکردە هەمیشە پێویستە کەهاندەرێکی کۆڵنەدەروو بەردەوامی شوێنکەتەکانی بێت ،

شەشەم / توانی شیکردنەوە و خوێندنەوەی بۆدەوروو بەر بەهێزبێت ،چ شیکردنەوە بۆ کەسەکانبێت وەک تاک یاخود شیکردنەوەبۆ دۆخی سیاسیوو یاخود شیکردنەوەبۆ ڕێکخراو داموو دەزگاکان ، ئەمانەو چەندین سیفاتی تری پێویست کەبونیان دەبێتە زامن بۆ دەستەبەرکردنوو بەرهەمی باشی داهاتوو وڵات

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif