![](https://1.bp.blogspot.com/-dXtyhucHSgs/Xqvo1f2O2sI/AAAAAAAABFk/Toyx7DF7fzc595IzCuY0UWesFTEpqXzrgCNcBGAsYHQ/s400/C2969D35-A4A9-40F8-97F9-065C4105433D.jpeg)
كوردپلات - هەواڵ
-
دكتۆر غالب محمد ئەندامی پەرلەمانی عێراق، لە لێدوانێكی میدیاییدا ڕایگەیاند: دەسەڵاتی هەرێمی كوردستان شەری وەرگرتنی وەزارەت لەگەڵ بەغداد دەكەن نەك شەری موچەی خەڵك
پەرلەمانتارەكەی عێراق داوایكرد كە ئەندام پەرلەمانە كوردەكانی عێراق پێكەوە بەفەرمی نامەیەك بدەنە مستەفا كازمی و پێی ڕابگەیەنن كە لەبەرامبەر پێدانی موچەی هەرێم دەنگ بە خۆت و كابینەكەت دەدەین و دەبێت ئەویش بە نوسراوی فەرمی ئەو بەڵێنە بدات، گەر ئەمە بكەین كێشەی موچە و بودجە لە ململانێی سیاسی و حیزبی دوور دەخەینەوە
لە درێژەی لێدوانەكەیدا غالب محمد وتی: لە کاتی ئامادەنەبونی بەغدا بە رەوانەکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم، پێویستە کورد دەنگ بە حکومەتی نوێ نەدات و فشار لەسەر لایەنەکان لە بەغدا دروستبکات، هەروەها نابێت خەڵکیش لە حکومەتی هەرێم و بەغدا قبوڵبکات بەهۆی ململانێی نێوانیان موچە رابگیرێت.
پەرلەمانتارەكەی بەغداد وتی: بەڵام بەداخەوە پارتی و یەكیەتی لە كابینەكەی كازمیدا خەمی وەزارەتەكانی خۆیانە، نەك بودجەی خەڵكی هەرێمی كوردستان، پارتی دوو وەزارەت و یەكیەتی یەك وەزارەتی بۆ خۆی مسۆگەر كردوە
لە درێژەی لێدوانەكەیدا بۆ ئێستا، دكتۆر غالب وتی: چیتر موازەنەی عێراق ناتوانێ ئەوەی لە ڕابردوودا بۆ هەرێم دابینی كردوە بیكاتەوە، چونكە بڕی فرۆشتنی نەوت و نرخی نەوت وەك ڕابردوو نیە، بۆیە پێویستە هەرێم موچە خۆرە بندیوارەكانی ببڕێت ولیستی موچە خاوێن بكاتەوە بۆ ئەوەی بتوانێ موچەی فەرمانبەرە فیعلیەكان بدات.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق