ئەو یاریزانەی هەر یاریەكی ملیۆن و نیوێك یۆرۆ كەوتوە

ليست هناك تعليقات


كوردپلات - سپۆرت
-
هەر یارییەکی نێیمار داسێلڤا بە ملیۆنێک و نیو یۆرۆ لەسەر پاریس سانجێرمان کەوتووە وئەو یاریزانە بڕازیلییە تەنیا 80 یاریی بۆ یانە فەرەنسییەکە کردووە.
گەرچی ساڵی 2017 نێیمار بە گرێبەستێکی پێوانەیی بەرامبەر 222 ملیۆن یۆرۆ لە بارسێلۆناوە روویکردە پاریس سانجێرمان، بەڵام تاکو ئێستا نیمۆ لە کۆی 155 یاریی تەنیا بەشداریی 80 یاریی کردووە، واتە بەشداریی %51ی یارییەکانی کردووە، بەهۆی پێکانە یەک لەدوایەکەکان لە نیوەی یارییەکانی یانەکەی دابڕاوە.
نێیمار ساڵانە حەوت ملیۆن یۆرۆ مووچە وەردەگرێت، بەمەش نێیمار بەرامبەر 80 یاریی 111 ملیۆن یۆرۆی وەرگرتووە، واتە بۆ هەر یارییەک ملیۆنێک و نیو یۆرۆی وەرگرتووە.


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif