سەرۆك كۆمار: قۆناغێكی دژوارمان تێپەڕاند لە مێژویی نیشتیماندا

ليست هناك تعليقات


هەواڵ
-
دكتۆر بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق لەپەیامێكدا بەبۆنەی متمانە بەخشین بەكابینەی نوێی حكومەتی عێراق بەسەرۆكایەتی مستەفا كازمی رایگەیاند، ئەركمانە پشتیوانی بكەین لەھێنانەدی
 ئەركە گرنگ و بەرجەستەكانی.

سەرۆك بەرهەم ساڵح، لەهەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی، "پیرۆزبایی لەدەوڵەتمەدار سەرۆك وەزیران مستەفا كازمی دەكەم بەبۆنەی بەدەسھێنانی متمانەوە، بەمەش قۆناغێكی دژوارمان تێپەڕاند لە مێژویی نیشتیماندا".

راشیگەیاندوە، پێویستە بەزوترینكات تەواوكاری پێكھێنانی حكومەت بەئاكام بگات بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ئاستەنگە تەندروستی و ئەمنی و ئابوریەكان و بەدیھێنانی چاكسازی و ھەڵبژاردنێكی پاك.

شەوی رابردو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق متمانەی بەخشیە كابینەی نوێی حكومەت بەسەرۆكایەتی مستەفا كازمی.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif