ئەم خێزانە كوردە توشی كارەسات بوون

ليست هناك تعليقات

لە شاری مارکهام لە کەنەدا ئاگر لە ماڵی کوردێک دەکەوێتەوە و بەهۆیەوە منداڵێکی تەمەن 12 ساڵ گیان لەدەستدەدات، دایک و برایەکی دیکەی دەسووتێن و کوڕێکی دیکەشیان لە خانووەکە خۆی فڕێدەداتە خوارەوە و قاچێکی دەشکێت.

ئەو ماڵە کوردە ماوەی دوو ساڵە لە کەنەدا دەژین و لە خێزانێکی پێنج کەسی پێکهاتوون، ئەو کاتەی ئاگرەکە لە ماڵەکە کەوتووەتەوە سەرۆکی خێزانەکە (تاهیر حەمەساڵح) لە ماڵەوە نەبووە و بەگوتەی برایەکی تاهیر لە دەرەوە بووە و چووە هەندێک کەلوپەل و پێداویستی بکڕێت.

رووداوەکە کاژێر 10:00ـی بەیانیی رۆژی یەکشەممە 17-5-2020 روویداوە، نەوزاد حەمەساڵح، برای تاهیر کە لە کوردستان دەژی سەبارەت بە چۆنییەتی رووداوەکە دەڵێت "دوای ئەوەی ئاگرەکە دەکەوێتەوە براژنم و سێ منداڵەکەی لە ماڵەوە دەبن و زیانیان پێدەگات".

پۆلیسی ئەو ناوچەیەی کەنەدا رایگەیاندووە، گوێیان لە دەنگی تەقینەوە بووە و گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە، بینیویانە سێ کەس بریندارن و ئاگر لە ماڵێک کەوتووەتەوە.

چیا عەبدوڵڵای تەمەن 41 ساڵ و ئەحمەدی 14 ساڵ و ژیری تەمەن شەش ساڵ بۆ نەخۆشخانە گوێزراونەتەوە، ئاران دوو رۆژ بوو لەژێر داروپەردووی خانووە سووتاوەکەدا شوێن بزربوو، تاوەکو پۆلیسی کەنەدا رایگەیاند، تەرمەکەیان دۆزیوەتەوە. کەسوکارەکەیشی لە کوردستان هەواڵەکە پشتڕاستدەکەنەوە.

لەکاتی ئاگرەکە ئەحمەدی تەمەن 14 ساڵان لە نهۆمی سەرەوەی ماڵەکەیان بووە و لە پەنجەرە خۆی فڕێداوەتەخوارەوە و دایکی و دوو منداڵەکەی دیکەشی بەهۆی ئاگرەکەوە سووتاون، بەڵام ئەحمەد تەنها قاچی شکاوە.



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif