ئیبراهیم جاجی زەڵمی
-
پێش ئەوەی بچمە سەر بیركردنەوەی سیاسی مەبەستمە لاكردنەوەیەكمان هەبێت لە بیركردنەوەی ئەخلاقی
دیارە بیركردنەوەی ئەخلاقی پەیوەستە بەو تەرزە بیركردنەوەیەی كە مرۆڤ دەگەیەنێت بە بریاردانێكی دیاریكراو، وەك دەرەنجامی هەڵوێست وەرگرتێنێكی ئاكاریانەی دیاریكراو بەرامبەر هەر روداوو كێشەو دیاردەو بەركەوتەو...هتد ێكی دیاریكراو، ئیتر ئەو بریاردانە راست بێت یان نەیپێكابێت و هەڵە بێت.
ئەمەش جیایی هەیە لەگەڵ هەر رەفتارێكی ئاكاری كەكۆمەڵێك فاكتەر تەحەكومی بەسەردا دەكەن. دیارە بیركردنەوەی ئاكاریانە دەركەوتەی گەشەی ئاكاری و گەیشتنە بەو قۆناغانەی كەتوانای هەڵسەنگاندن ودەستنیشانكاری و هەڵبژاردن لە شتەكان و روداوەكان و شێوەی بریاردانەكانی هەیە، كەبێگومان پێش رەفتار یان كردە ئەخلاقیەكان دەكەوێ.
گومانی تیا نیە كە بیركردنەوەی ئاكاری پەیوەستە بەو رێو شوێنانەی كە مرۆڤ دەیگرێتەبەر بۆ ئەوەی بریارێك سەبارەت بەشتێك یان هەر كردەیەك یان هەر شتێك بیدات كە راستی یان هەڵەیی تیا دەرنجام ئەبێـت.
بۆ نموونە.. گەندەڵی : كە دەركەوتەیەكی ناپەسەندی نائەخلاقی سیاسیەكانە زیاتر، بەڵام جیالەوەی كە كێ ئەنجامی ئەدات دەبێت بزانین كە:
گەندەڵی: چەمكێكی ناپەسەندەو بەرنەفرەتی كۆمەڵایەتی كەوتووە، ئەم دیدە بۆ گەندەڵی دیدێكی بەهادارە، واتە جێگیركراوی ناو بەهاكۆمەڵایەتیەكانەو بەهاییە، بۆیە هەرجۆرە گەندەڵیەك مرۆڤ ئەنجامی بدات، ئەوە دەچێتە خانەی كردەی هەڵەوە، بەمانا بریاری هەڵەبوونی وەك كردەیەكی ناپەسەند و نەفرەتی لەنێو كۆمەڵگەدا پێشوەختە ئامادەیە .
بەڵام ئەو بریاری بەهەڵە زانینە بۆخۆی فرە سەرچاوەیە، بەمانا لەو بریاردانەو لەو بریاری بەهەڵە زانینە فاكتەرەكانی جیاوازن، لەوێوە جیاوازی لێدەكەوێتەوە، چونكە:
- هەن هۆكاری هەڵەیی و ناپەسەندی گەندەڵی دەگێڕنەوە بۆ ئەوەی كە پێچەوانەی نۆرمە كۆمەڵایەتی و پێوەرە كۆمەڵایەتیەكانە، بەمانا گوێرادێران بۆ نۆرمە كۆمەڵایەتیەكان وا لەمرۆڤ دەكات ئەم كردەیە بەكردەی ناپەسەندو نەفرەتی بێهێنێتەهەژمار.
- هەندێكی تریش بۆیە گەندەڵی بەناپەسەندو نەفرەتی دەزانن،چونكە لەنێو دەستوری وڵات و بەدەقی یاسایی هاتوە كە گەندەڵی تاوانەو كردەیەكی هەڵەیە، لێرەوە ناسین و پێناساندنی گەندەڵی لای ئەمانیش لەوەوە سەرچاوە دەگرێت كە كردەیەكە پێچەوانەی یاساو دەقی یاسایە، بۆیە گەندەڵی كردەی مرۆڤێكە كە ملكەچی بۆ یاساكانی وڵاتەكەی نیەو تاوانبارە. ئەنجام نەدانی لای ئەو كەسەی ئەم بیركردنەوەی هەیە بەمانای ملكەچی بۆ یاسا دێت.
- هەندێ تریش تێگەیشتنیان بۆ گەندەڵی لە سەربنەمایەكی گشتی مرۆیی دێت كە خۆی لە زیان نەگەیاندن بە ئەوانی تر و زیان نەگەیاندن بەماڵو موڵكی خەڵكانی ترو گشتی و لەبەرژەوەندی كەسی بەكارنەهێنانی دێت. بۆیە ئەم تێفكرینە زیاتر دەچێتە نێو ئەو پەروەردەو پێگەیاندنەی كۆمەڵگەوە كە كوێدەگرێت زیاتر بۆ نەفع و سودی گشتی و زیان پێنەگەیاندنی و لەپێناو گشتدا كردن و هەوڵ خەرجكردن بۆ گشت(گەل –نەتەوە-یان هەرناوێكی تر!!) لەبەرچاو دەگرێت.
هەندێ تێگەیشتنی وردتر و رۆحیانەتر هەن كەلە ویژدانی زیندوو ویستی چاكەو گیانی چاكویستی تاكەكانەوە سەرچاوە دەگرێ و بۆخۆی لەناخەوە ئەو بریارەی لەلا گەڵاڵە دەبێت كە گەندەڵی لەگەڵ ویژدان و رۆحی پاكی نایەتەوەو ئەزانێ ئەمە هەق و مافی ئەوانی ترەو نایەوێ بەزایەی بدات یان لەپێناو خۆو بەرژەوەندی خودیدا ئەنجامی بدات چونكە دواجار كاریگەری نەرێنی لەسەر ئاسایشی دەروونی و كۆمەڵایەتی كۆمەڵگەكەی دەبێت.
لێرەوە رەفتاری ئاكاری كامەیە؟ ئەی بیركردنەوەی ئاكاری كامەیە؟ چونكە دەبێت ئەم نمونە هێنامان وەڵامێكی ئەم دوپرسیارە بگرینە خۆ؟
یەكەم: رەفتاری ئاكاری: رەفتارێكی ئاڵۆزی مرۆیی و بەرپرسیارانەیە كە دەتوانێت زیاتر لەیەك سەرچاوەو زیاتر لەیەكێك لەم هۆكارانەی هێنامانن لەبەرچاو بگرێت.لەپشت ئەنجامدانی.
دووەم: بیركردنەوەی ئاكاریانە فراوانترە لە رەفتاری ئاكاری و جیاوازیشە، بەڵكو بەمانای تەواو بریتیە لە هوشیاری و ئاگاداربوون لەمانە (واتە لەسەرچاوەكانی بریاردان) لە هەر بەهەڵەزانین و راستی زانێنێكی پەسەندانەی هەر كردەیەك ...بەنموونە گەندەڵی..
لێرەوە گەر پەیوەندی سیاسەت و بیركردنەوەی سیاسی بەرچاوبخەوین دەبێت كۆمەڵناسیانە بچینەوە نێو كردەی سیاسی سیاسەتوانەكان، بۆ ئەوەش دەڵێین هەر بەكورتی: سیاسەت كردنی سیاسیەكانی كوردەواریتەریب نیە لەگەڵ بیركردنەوەی ئاكاری، ئەگەرچی راستەوخۆو روخساریانە پشت بە بنەما یاساییەكان دەبەستێت، بەڵام پیاوی سیاسی ئاكاری پاش لەبەرچاوگرتنی بنەما یاساییەكان بۆ كردەكانی، ئەوا بنەما كۆمەڵایەتی و بەهایی و ویژدانیەكانیش دەكاتە سەرباری كردەكانی.
مرۆڤی سیاسی نا ئەخلاقیش شتێك لەبەرچاوی بگرێ لەكردەكانی تەنها روخسارێكی دەقە یاساییەكانەو دەیان فرت و فێڵ دەدۆزێتەوە بۆیان و ئەوەی گەندەڵی و لەخزمەتی و خۆیدایە ئەگەرچی زیان بە گشت و ئاسایشی كۆمەڵایەتی و دەروونی كۆمەڵگەكەی ئەدات!! ئەنجامی ئەدات و لەبەرچاوی هەموانیش بەپاساوێكی دۆگكاییكەرانە دەیشارێتەوە كە ئەم كردە نائەخڵاقی بووە.
بۆیە بیركردنەوەی ئاكاریانە لەپشت كاری كارەكتەرە سیاسیەكانی كوردەواریە ئەگەر هەبێت تاك و تەرایە، و دەست بردن بۆ گەندەڵی هەر بەناوی یاساو لە ژێر تەئویلی یاساییدا كردنی بووەو رێتێچووە.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق