میرانی بۆ ئەسەسەرد: ئێمە باڵ و شت نین و یەك مەرجەعمان هەیە

ليست هناك تعليقات



هەواڵ
-
فازڵ میرانی وه‌ڵامی‌ فەرید ئەسەسەرد ده‌داته‌وه‌ له‌باره‌ی‌ باڵ باڵێنی‌ نێوان پارتی‌‌و ده‌ڵێت، "ئێمە گروپ گروپ نین‌و یەک گروپین".

ئاوێنه‌: ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌، فەرید ئەسەسەرد، سكرتێری ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان له‌باره‌ی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ حزبه‌كه‌ی‌‌و پارتی‌ ڕایگه‌یاند، "گروپێک لەنێو پارتی پەیدا بووە رێگە نادات یەکڕیزی لەنێوان ئەوان‌و پارتیدا دروست ببێت.

له‌به‌رامبه‌ردا فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتیی کوردستان، به‌رۆژنامه‌نوسانی‌ وت، "ئێمە گروپ گروپ نین، بەڵکو یەک گروپین، یەک پارتینەو یەک سەرۆکمان هەیە، ئەویش مەسعود بارزانییە، نوقتە سەری دێڕ".

وتیشی‌، "ئێمە لەنێوخۆماندا یەکین و یەک سەرکردایەتی یەک بەرنامەو یەک ستراتیژمان هەیە، خەڵکیش ئازادە بۆخۆی چ دەڵێت با بیڵێت، 

لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان پارتی‌و یەکێتی، فازڵ میرانی ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌كرد كه‌ پێش کۆنگرەی 4ی یەکێتی لەدەرئەنجامی ئەو گرفتانەی لەنێو سەرکردایەتی یەکێتیدا هەبو، بووە مایەی ئەوەی ساردی بکەوێتە نێوان ئێمەو ئەوان، دوای بەستنی کۆنگرەش یەکێتی سەرکردایەتیەکی تازەی هەڵبژاردو رێڕەوێکی تازەشی گرتۆتەبەر، دەبێت ئێمە لەو رێڕەوە تێبگەین هەروەکو مام جەلال رەحمەتی خودای لێبێت لەئێمە تێگەیشت. ئێمەش دەبێت لەو رێڕەوە تێبگەین، بۆ ئەوەی بزانین ئەوان چەند لەئێمە تێدەگەن ئەوەی مام جەلال بۆ ئێمە رازی بو ئەوانیش رازی بن، ئەوکات وەکو پێشوی لێدێتەوە".

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif