قەدەغەی هاتووچۆ تا ئەم بەروارە درێژكرایەوە

ليست هناك تعليقات

كوردپلات
-
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوە کردووە، قەدەغەی هاتووچۆ بەهۆی بەردەوامی مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە 02/05/2020 بۆ 10/05/2020 درێژ دەکرێتەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی ناوخۆ، یانە و هۆڵەکانی ئاهەنگی شەوانە، یانەکانی مەی خواردنەوە، کافتریا، نێرگەلەخانە، چایخانە، مەلەوانگە، گەرماو، سەنتەرەکانی لەشجوانی، یاریگای وەزشی گەڕەکەکان، هۆڵەکانی وەرزش، هۆڵەکانی بووک گواستنەوە، هۆڵەکانی بۆنە ئاینی و کۆمەڵایەتییەکان، سەنتەرەکانی مەساج، گازینۆ و رێستۆرانتەکان بە داخراویی دەهێڵدرێنەوە.

لەبارەی مزگەوتەکانیش، وەزارەتی ناوخۆ دەڵێت، بە راوێژ لەگەڵ وەزیری ئەوقاف و تەندروستی، یەکێتی زانایان و پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان، بڕیاریدراوە، مزگەوتەکان بە داخراوی بمێننەوە.

هەروەها، لە حەوتی ئێوارە تا 12ـی شەو، قەدەغەی هاتووچۆ لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکرێ


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif