له‌ئاگادارییه‌كدا نه‌خۆشخانه‌ی شۆرش ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردووه كه رۆژی شه‌ممه نەخۆشخانەكه ده‌كرێته‌وه.
پاش ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك داخراو‌و ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوبوه‌وه كه چه‌ند كارمه‌ندێكی نه‌خۆشخانه‌كه توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بون، ئه‌مرۆ هه‌ینی نه‌خۆشخانه‌ی شۆرش له‌ئاگادارییه‌كدا ڕایگه‌یاندووه، ئاگاداری هاوڵاتیان دەکەنەوە لەپاش پاکردنەوەو ڕشاندنی نەخۆشخانەی گشتی شۆڕش‌و دڵنیابونەوەی تەندروستی کارمەندو پزیشکانی نەخۆشخانەکەو نەبونی هیچ گرفتێک، بڕیار درا بەکردنەوەی نەخۆشخانەکە.
له‌ئاگادارییه‌كه‌دا هاتووه، بەشەکانی فریاکەوتن‌و نەشتەرگەری لەڕۆژی شەممە رێکەوتی ٢٣ـ٥ـ٢٠٢٠ بەروی هاوڵاتیاندا کراوە دەبێت.
و/ئاوێنە
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق