ئەندامێكی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان رایدەگەیەنێت، دوای تەواوبوونی پشووی جەژن لایەنە بەشداربووەكانی حكومەت گفتوگۆ و كۆبوونەوە دەكەن بۆ چارەسەركردنی ئەو دۆخەی ئێستا.
نەسرەدین مەحمود، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان بە مەودای ڕاگەیاندوە "هەوڵدەدەین لە دوای تەواوبوونی ئەو پشووەی جەژن، كۆبوونەوە و گفتوگۆی نێوان لایەنە بەشداربووەكانی حكومەت ئەنجام بدرێت و چارەسەری كێشەكان بكەین".
ئەوەشی خستەڕوو "دەمانەوێت درێژە بە كۆبوونەوەكانی نێوان گۆڕان و پارتی و پارتی و یەكێتی ئەنجام بدرێت، بۆ ئەوەی لەو دۆخەی ئێستا كە هەمووان و میللەتیش تێی كەوتوون رزگارمان ببێت".
هەروەها وتی "ئێستا دۆخێك دروستبووە و لایەنەكان لە یەكتری دوورن، لەگەڵ دەستپێكردنەوەی گفتوگۆی نێوان لایەنەكان، هەوڵدەدەین بۆ چارەسەركردنی كێشەكان".
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق