ترامپ واژۆی كرد

ليست هناك تعليقات




سەرۆکی ئەمریکا واژۆی لەسەر یاسایەکی تایبەت بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کرد کە بوار بە حکومەتی فیدراڵی دەدات لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵ کۆمپانیاکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکات لەسەر ناوەرۆکی ئەو بابەتانەی کە تێیاندا بڵاودەکرێنەوە.

ئەم هەنگاوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دوای ئەوە دێت کە تۆڕی کۆمەڵایەتیی توویتەر یەکێک لە توویتەکانی ترەمپی سەبارەت بە دەنگدان لەڕێگەی نامەی پۆستەوە بە ناڕوون و نادروست دانا؛ هاوکات بژاردەیەکی لەسەر توویتەکەی زیادکرد کە بەکارهێنەران دەتوانن لەڕێگەیەوە لەو زانیارییانە دڵنیابنەوە کە سەرۆکی ئەمریکا بڵاویدەکاتەوە.

ئەمەش نیگەرانیی ترەمپی لێکەوتەوە و ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتییەی بە دەستوەردان لە هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکانی ئەمریکا و بەرتەسککردنەوەی ئازادیی رادەربڕین تۆمەتبارکرد.

سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ئەو یاسا نوێیە پارێزبەندیی کۆمپانیا زەبەلاحەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کەمدەکاتەوە.

پێشتر توویتەر هەڕەشەی لە دۆناڵد ترەمپ کردبوو کە ئەگەر بڵاوکردنەوەی زانیاریی "ناڕاست" دووبارە بکاتەوە، ئەوا هەژمارەکەی دادەخرێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەش سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند کە ئەو هێشتا بەنیاز نییە هەژمارەکەی لەسەر ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتییە دابخات.



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif